|
كچێك به‌ئاگرسووتا
و برایه‌كیش برایه‌كی خۆی ده‌كوژێت
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
بڕیار محه‌مه‌د
ئه‌م هه‌فته‌یه له‌كۆنترین گه‌ڕه‌كی كه‌لار كچێكی
ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌هۆی سووتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
كه‌سێكی نزیكی خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه
له‌وه‌ی كه ئه‌و كچه ڕۆژێك له‌نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه
و وتی:"ئه‌و كچه ناوی (هلند سه‌باح) بووه و نه‌وتی
پێدا ڕژاوه و نزیكی ئاگر بووه له‌و كاته‌دا كه‌سووتاوه
و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی29-7 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه‌پیشه‌ی
پۆلیسه له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به‌ر ده‌ست
ڕێژی گولله درا و كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار وتی:"كوژراوه‌كه
دانیشتوى گه‌ڕه‌كی شێروانه‌ی شاری كه‌لاره و له‌لایه‌ن
برایه‌كى له‌خۆى بچوكتره‌وه كوژراوه".
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 27
ساڵ بووه وپیشه‌ی پۆلیسه.
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ڕوودانی ئه‌م تاوانه سه‌رچاوه‌كه
وتى:"پێشتر ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كیان كردوه و دواتر
براكه‌ی فیشه‌كی پێوه‌ناوه و كوشتویه‌تی".
|