|
له‌مه‌ولا كه‌سوكارى
ئه‌نفالكراوان گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
زه‌نگ-نووسینگه‌ىكه‌لار
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان ده‌توانن به‌شدارى
بكه‌ن له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانى
عێراقدا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕوفاتى كه‌سوكاره‌كانیان.
پێشڕه‌و ڕه‌شید ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له
كه‌سو كارى قوربانیانى ئه‌نفال له گه‌رمیان
وتى:"له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی گه‌رمیاندا (كه‌لار,
كفرى, رزگارى,چه‌مچه‌ماڵ, سه‌رقه‌ڵا و خورماتوو)
له‌نوسینگه‌كانماندا چاوه‌ڕوان ده‌بین بۆ تۆماركردنی
ناوى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن
له هه‌ڵدانه‌ه‌ی گۆڕی كه‌سوكاریاندا".
ئه‌و كاره پاش ئه‌وه دێت كه كۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو
پێشنیارێكیان خسته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی كوردستان بۆ به‌شداری
كردنی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال له هه‌ڵدانه‌وه‌ی
گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
سنوری گه‌رمیان له‌حه‌مرین, وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش
ڕه‌زامه‌ندی ده‌بڕیوه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌م ماوه‌یه‌دا
وه‌زاره‌ت خولێكى راهێنان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر چۆنێتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان.
|