|
له حه‌وت مانگدا
(57) كچ زیاتره
له كه‌لار رێژه‌ى له‌دایكبوونى كچ له پێش كوڕه‌وه‌يه
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
بڕیار محه‌مه‌د
له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگى پێشوودا ڕێژه ی تۆماركراوانی
له‌دایك بووانی ئه‌مساڵ ده‌ریده‌خات كه كچان به
(57) له دایكبوو, كه‌وتونه‌ته پێش كوڕانه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شێروانه
له‌حه‌وت مانگى رابردوودا و له كۆى 1785 له دایك
بوو (926)یان مێینه‌ن و (859)یان نێرینه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شێروانه
وتی:"ئه‌و ئاماره ده‌ریخستوه كه به 57 له‌دایكبوو,
رێژه‌ى له‌دایكبوونى كچان زۆرتره به‌رامبه‌ر به
كوڕان, ئاماره‌كه‌ش له یه‌كه‌م رۆژى ساڵى تازه‌وه
تۆماركراوه".
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه سه‌رجه‌م منداڵه‌كان له‌كاتی
له‌دایك بوونیان چاودێریه‌كی باشی ته‌ندروستیان
كراوه.
|