|
له 200
ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى گه‌رمیان شه‌ش ملیار دینارى بۆ
ئاو ته‌رخان كراوه
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى گه‌رمیان ده‌ڵێت:"له‌و
200 ملیۆن دۆلاره‌ى له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه
دابین كرا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان, شه‌ش
ملیار دینارى بۆ پرۆژه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه
ته‌رخان كراوه".
سه‌عدوڵا فه‌تاح به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى
ئاوى گه‌رمیان رایگه‌یاند له‌و شه‌ش ملیار
دیناره‌ى بۆ پرۆژه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه به‌ر ئه‌وان
ئه‌كه‌وێت, به‌رنامه‌یان داناوه كه 50 بیرى
ئیرتیوازى له گه‌رمیان دروست بكه‌ن كه ئێستا به
فیعلى 28 بیرى دراوه‌ته به‌لێنده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى.
به‌رێوه‌به‌رى ئاوى گه‌رمیان وتیشى:"له‌و 28 بیره
ئیرتیوازییه 12 بیرى به ته‌نها بۆ ناوچه‌ى
چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌رى ته‌رخان كراوه, چونكه
ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر پێویستیان به ئاوى
ئیرتیوازى هه‌یه و 16 بیریش بۆ كه‌لار و كفرى
دابین ده‌كرێت".
ژماره‌كانى داهاتوو راپۆرتێكى تایبه‌ت له سه‌ر
چۆنێتى خه‌رجكردنى 200 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى گه‌رمیان
بڵاوده‌كرێته‌وه .
|