|
چه‌ند
جارێكه حاڵه‌ته‌كه دووباره ده‌بێته‌وه
ژنێك له ناو بازارى كه‌لار 15 مسقاڵ ئاڵتون و
1700 دۆلارى لێ دزرا
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
ئاڵتون دزین له ناو بازارى كه‌لار له لایه‌ن كه‌سانى
نه‌ناسراوه‌وه بوه‌ته دیارده و به‌وته‌ى
دوكاندارێك ئه‌مه چه‌ند جارێكه حاڵه‌تى له‌و
جۆره روو ده‌دات و كه‌سیش نازانێت ئه‌و كه‌سانه
كێن.
هه‌فته‌ى رابردوو ژنێك له‌ناو قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى كه‌لاردا
15 مسقاڵ ئاڵتونى لێدزراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك
له‌و ژنه رایگه‌یاند به مه‌به‌ستى كرینى ئاڵتوون
چه‌ند ئافره‌تێك چوونه‌ته بازارى كه‌لار و دواتر
به هۆى سه‌رقاڵبوونیانه‌وه 15 مسقاڵ ئاڵتون و هه‌روه‌ها
1700 دۆلار له‌و ئافره‌ته‌ى ناسیاویان دزراوه.
زه‌ڕه‌نگه‌رێكى ناو بازاڕى كه‌لار بوونى حاڵه‌ته‌كه‌ى
دووپات كرده‌وه و وتیشى:"ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م
جار نیه رووده‌دات و كه‌سیش نازانێت له لایه‌ن
كێوه ئه‌و كاره ده‌كرێت".
|