|
به‌پێى
یاساى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
دوو پاڵێوراوى په‌رله‌مانى كوردستان نایاسایین
زه‌نگ-تایبه‌ت
یاساناسێكى سه‌ربه‌خۆ كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ى
ئاشكرا بكرێت وتى:"دوو كاندیداى لیستى كوردستانى
بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كه هه‌ردوو دادوه‌رن, به
نایاسایى خۆیان كاندید كردووه بۆ په‌رله‌مان".
یاساناسه‌كه‌ى دانیشتوى كفرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه
كرد كه به‌پێى یاساى ژماره‌ى (30)ى ساڵى 2007ى ئه‌نجومه‌نى
دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان خۆ كاندیدكردنى هه‌ردوو
دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین و حاكم فه‌رهاد له
كه‌لار بۆ ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى كوردستان
نایاساییه و ده‌بوایه پێش خۆ پاڵاوتنیان ده‌ستیان
له كاره‌كه‌یان بكێشایه‌ته‌وه.
بڕگه‌ى دوه‌مى ئه‌و مادده‌یه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى
دادوه‌رى ده‌ڵێت:"كاركردنى دادوه‌ر له ئیشى حزبى
قه‌ده‌غه‌یه و نابێ خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
نیشتمانى یان ده‌سته‌كانى خۆجێیه‌تى یان رێكخراوى
سیاسى بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى
بێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ى زه‌نگ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه
هه‌ردوو دادوه‌رى ناوبراو پێش خۆكاندیدكردنیان ده‌ستیان
له‌كاره‌كه‌یان نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
|