|
رۆژى 5ى ئه‌م مانگه, مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و
سه‌رۆكى پارتى له هه‌ولێره‌وه بروسكه بۆ لیواى پارتى له‌ناوچه‌ى
حه‌مرین تبج ئه‌كات كه له ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك
و ئه‌گه‌رێك. له‌لاى خۆشیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم
و جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى یه‌كێتى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ
دكتۆر مالكى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراقى ئه‌گرێت و ره‌وشى ناله‌بارى
نێوان سوپاى عێراقى و هێزه كوردییه‌كانى ناوچه‌كانى حه‌مرین و جه‌له‌ولا
و سه‌عدیه‌ى پێ ئه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و روداوانه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى
ناوچه‌كه ئاڵۆزى نێوان كورد و به‌غدایان زه‌قتر كردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا (ئه‌نوه‌ر
حسێن) بۆ (زه‌نگ) سه‌ره‌تاى ئه‌و گرژییانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى
گرتوه كه رۆژى 3ى ئه‌م مانگه نووسراوێكى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى
دیاله‌یان پێ گه‌یشتوه كه فه‌رمان به دابڕینى پۆلیسى جه‌له‌ولا
له خانه‌قین ئه‌دات و بنكه‌یه‌كى (ته‌وارى) كه "كۆنه به‌عسیه‌كان"
پێكى ئه‌هێنن له‌و بڕیاره‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه و ئه‌وه‌ش مایه‌ى
قبوڵنه‌كردنه له‌لایه‌ن كورده‌وه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه له‌میانى پرۆسه‌كانى (موژده‌ى خێر) كه سوپاى
عێراقى له‌و ناوچه‌یه ده‌ستى پێكردوه و هه‌تا 14-8 ئه‌خایه‌نێت,
سه‌ربازه عه‌ره‌به‌كان ویستویانه باره‌گاى هێزه كوردییه‌كان له
سه‌عدیه و جه‌له‌ولا بپشكنن و له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و نیه‌ته‌شدا,
سه‌ڵاح كوێخا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى رایئه‌گه‌یه‌نێت
كه قبوڵى ئه‌وه ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر وابێت "سه‌عدیه ئه‌كه‌ینه ئاو
و خوێن".
درێژه‌ى ئه‌م هه‌واڵه سبه‌ینێ بڵاوئه‌كرێته‌وه
|