|
لیسته نه‌یاره‌كانى
كورد له دیاله دژى ده‌ستورى هه‌رێمن
زه‌نگ-دیاله:
لیسته نه‌یاره‌كانى كورد له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى
دیاله دژى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستانن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله
وتی:"لیستی (پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی) له ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای دیاله داوای له لیسته به‌شداربوه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كردوه كه دژایه‌تی
جێ به‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستوره‌ی هه‌رێمی كوردستان
بكه‌ن". به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه, به‌پێی لێدوانی
نه‌جم حه‌ربی بۆ لیسته به‌شداربووه‌كانی دیاله
ماده‌ی دووی ده‌ستوری هه‌رێم چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌دیاله
داده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی
نه‌خشه‌ی پارێزگای دیاله.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردی له‌و ئه‌نجومه‌نه,
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانه‌شدا ئه‌ندامه كورده‌كانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كه ژماره‌یان شه‌ش
ئه‌ندامه و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی
عێراق وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان هه‌ڵبژێراون له‌سه‌ر
لیسته‌كانی پارتی و یه‌كێتی و دوو ئه‌ندامی دوو
حزبی دیكه‌ی كوردستانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
ناوچانه بۆ سه‌ر دیاله به مافێكی ڕه‌وای كورد
ده‌زانن و به‌پێی ماده‌ی 140ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كانیش
جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و كورد ده‌ست به‌رداری
نابێت.
|