|
|
|
منداڵێكى سێ ساڵان, پشیله‌یه‌ك
به‌چه‌قۆ سه‌رده‌بڕێت |
|
زه‌نگ-كفرى-دیارجه‌مال: |
نیوه‌ڕى رۆژى 21ى مانگى رابردوو له گه‌ره‌كى نه‌ورۆز له‌كفرى,
منداڵێكى ته‌مه‌ن سێ ساڵان پشیله‌یه‌ك ده‌گرێت و به‌چه‌قۆ سه‌رى ده‌برێت
به‌بێ ئه‌وه‌ى ماڵه‌وه‌یان ئاگایان لێ هه‌بێت.
كه‌سێكى نزیك له‌و خێزانه هه‌واڵه‌كه‌ى پشت راست كرده‌وه و به(زه‌نگ)ى
وت:"باوكى ئه‌و مناڵه پیشه‌ى قه‌سابه و دواى ئه‌وه‌ى كه چه‌ند
جارێك له‌به‌رده‌م ئه‌م منداڵه‌یدا ئاژه‌ڵى سه‌ربڕیوه، منداڵه‌كه‌ش
وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌یه‌ك, له‌گه‌ڵ برایه‌كى تری‌دا كه دوو ساڵ له‌خۆى
گه‌وره‌تره پشیله‌یه‌كى بچووك ده‌گرن و تاوه‌كو نیو سه‌عاتێك یارى
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌ناكاو پشیله‌كه ئازارى منداڵه سێ ساڵانه‌كه
ده‌دات و ئه‌ویش ده‌چێت چه‌قۆ دێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پشیله‌كه سه‌ربرێت
براكه‌ى كه له‌خۆى گه‌وره‌تره بۆى ده‌گرێت و ئه‌میش به‌چه‌قۆ
پشیله‌كه سه‌رده‌برێت".
ئه‌و كه‌سه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌رچى دایك و باوكیشى له‌ماڵه‌وه
بوون ئه‌و كاته, به‌ڵام هیچ ئاگایه‌كیان له‌و كاره‌ى مناڵه‌كانیان
نه‌بوه. |
|