|
دوو ساڵه ده‌نگوباسى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى كفرى
بڵاوبوه‌ته‌وه و راگه‌یه‌ندرا كه حكومه‌ت بودجه‌ى پێویستى بۆ
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌رخان كردوه, به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه و رایئه‌گه‌یه‌نێت
كه ئه‌و لیژنه‌یه‌شى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهاتوه, هیچ فه‌رمانێكى
ئیداریان نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى كوردستانه‌وه
به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى
ئه‌و قه‌یسه‌رییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین نه‌كراوه و كاره‌كان
ته‌نها به‌سه‌ر زاره‌كى ڕۆیشتون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى:"ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه بڕیاره كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى
ئه‌و بازاڕه‌ى كفرى بكه‌ن, هیچ ئه‌مرێكى دروستكردنى لیژنه‌یان نییه
و خۆیان, خۆیان دروست كردوه, بۆیه پێناچێت ئه‌و قسانه‌ى كراوه
بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌پێى نووسراوى ژماره (165 /پ)ى پارێزگاى
سلێمانى كه دانه‌یه‌كى ده‌ست (زه‌نگ) كه‌وتوه له‌به‌روارى
28-11-2007 به ئیمزاى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید-پارێزگارى سلێمانى
ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
كوردستان كراوه, تیایدا باسى ته‌رخانكردنى بودجه‌ى دیاریكراو به
بڕى (16 ملیۆن دینار) بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌یسه‌ریه‌كه‌ى كفرى ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێئاگایى خۆى له‌و
نووسراوه ده‌ربڕى و رایگه‌یاند كه به‌دواداچوونى بۆ ئه‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه
سامان گه‌رمیانى له‌نێواندا بوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كه,
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا ناوبراو له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته, كاره‌كان
وه‌ستاون و چاوه‌ڕێى هاتنه‌وه‌ى ئه‌كرێت بۆ به‌دواداچونى فه‌رمان و
به‌ڵێنه‌كانى مه‌به‌سته‌كه.
جێى باسه, مێژووى دروستكردنى قه‌یسه‌رییه‌كه‌ى كفرى بۆ سه‌ده و
نیوێكى پتر له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه و به‌یه‌كێك له‌شوێنه‌واره
دێرینه‌كانى كوردستان دائه‌نرێت و ئێستا به‌شێكى كه‌مى به‌پێوه وه‌ستاوه
و رۆژ به رۆژ له ڕووخاندایه.
|