|
له‌گه‌رمیان
رێژه‌ى ده‌رچوون نه‌گه‌یشتوه‌ته 30%
زۆرینه‌ى یه‌كه‌مه‌كان
خوێندكاره كچه‌كانن
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
بڕیار محه‌مه‌د
به‌پێى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى ساڵى
خوێندنى 2008-2009 رێژه‌ى ده‌رچوون
له‌په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان نزمه و نه‌گه‌یشتوه‌ته
30%, زۆرینه‌ى یه‌كه‌مه‌كانیش كچن.
سه‌رحه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زمونه‌كان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
گشتى په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان وتی:"1483 خوێندكار
له‌به‌شی وێژه‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان
كردوه 275 یان ده‌رچوه و 1258یان كه‌وتۆته‌خولی
دووه‌م. له‌به‌شی زانستی 794 خوێندكار به‌شداربوه
و ته‌نها 73 كه‌سیان له‌خولى یه‌كه‌م ده‌رچوون و
له‌هه‌موو وانه‌كان ده‌رچوون. له به‌شى پیشه‌ییش
30 خوێندكار به‌شداربوه و 10 خوێندكاریان ده‌رچوه
و 5 یان كه‌وتۆته‌خولی دووه‌م".
به‌پێى لێدوانه‌ى به‌رێوه‌به‌رى به‌شى تاقیكردنه‌وه‌كان
ڕێژه‌ی ده‌رچوون له‌سنورى گه‌رمیاندا نه‌گه‌یشتۆته
30%.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتوانی پله یه‌ك و دوو و سێ
له سه‌ر ئاستی وێژه‌یی و زانستی و پیشه‌ییه‌كان
رایگه‌یاند, كه له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌یی خوێندكار (میدیا
جومعه تۆفیق) له ئاماده‌یی خانزاد له كه‌لار یه‌كه‌م
بوه و خوێندكار (شۆخان جه‌لیل) له ئاماده‌یی
ئارارات له كفری دوه‌م و هه‌روه‌ها خوێندكار (تبه‌قی
یاسین كازم) له‌دواناوه‌ندی گه‌رمیان له‌ڕزگاری سێیه‌م
بوه.
سه‌رحه‌د محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه له‌سه‌ر
ئاستی زانستی خوێندكار (بوشرا ڕه‌حمان) له ئاماده‌یی
خانزاد له كه‌لار یه‌كه‌م و (ده‌روون ئه‌مین محه‌مه‌د)
له ئاماده‌یى شه‌هید ئارام دوه‌م و (یوسف خه‌لیل
ئیبراهیم)له هه‌مان خوێندنگا سێیه‌م بون.
له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌ییه‌كانیش خوێندكار (ئامینه
مه‌حمود حاجی ئه‌حمه‌د) و (سه‌میره ڕه‌زا مه‌جید)
و (شه‌یما ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا) له پیشه‌سازى كه‌لار
یه‌كه‌م تا سێیه‌مى گه‌رمیانن.
|