به‌فه‌رمانى قایمقامى قه‌زاى كه‌لار, خانووى هاووڵاتیه‌ك ئه‌ڕوخێنرێت
كه به وته‌ى به‌شى یاسایى شاره‌وانى كه‌لار له‌به‌ر ئه‌وه بوه
كه خانوه‌كه له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى بوه.
حه‌مه‌خان كه خاوه‌نى خانوه ڕوخاوه‌كه‌یه به(زه‌نگ)ى وت:"خانوه‌كه‌م
به‌به‌رچاوى قایمقام و به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشه‌وه ڕووخێنراوه, له‌سه‌ره‌تاشدا
ته‌نها خانوه‌كه‌ى من ڕووخێنرا چونكه سه‌ر به‌باڵى ڕیفۆرمم". ئه‌و
هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه‌ش ئه‌كات كه پاش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به
(عوسمانى حاجى مه‌حمود)ه‌وه ئه‌كات, شاره‌وانى هاتوه خانووى دوو
هاووڵاتیى تریشى ڕوخاندوه, "بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وترێ ته‌نها خانوى ئه‌م
ڕوخێنراوه".
عه‌تا حه‌مه‌ساڵح لێپرسراوى به‌شى یاسایى له شاره‌وانى كه‌لار ئه‌وه
ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه و به(زه‌نگ)ى وت:"ئه‌و خانوانه له‌سه‌ر زه‌وى
كشتو‌كاڵى دروستكراون و شاره‌وانى ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نییه بۆیه
ڕوخێنراون نه‌ك له‌سه‌ر ته‌كه‌تولات".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا, حه‌مه‌خان رایئه‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ندین
خانوى تر هه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وى دروستكراون و نه‌ڕوخێنراون. |