|
كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌نداوى (باوه‌شاسوار) به
كۆنووسێكى فه‌رمى شوێنى به‌نداوه‌كه له شاره‌وانى كفرى وه‌رگرت و
كاره‌كانى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوه له شارى كفرى ده‌ستى پێكرد.
سه‌ردار فه‌قێ محه‌مه‌د قایمقامى قه‌زاى كفرى به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند
كه هه‌فته‌ى رابردوو به فه‌رمانێكى وه‌زارى, وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى
سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى حكومه‌تى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (دیار)
و (سیوكۆ)ى چیكى كه ته‌نده‌رى پرۆژه‌كه‌یان بۆ ده‌رچوه, سه‌ردانى
شوێنى پرۆژه‌كه‌یان له كفرى كرد و به كۆنووسێك شوێنه‌كه‌یان له
شاره‌وانى وه‌رگرت.
نوێنه‌رى كۆمپانیاى ناوبراو به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه ئه‌و پرۆژه‌یه
ماوه‌ى ساڵێك و نیوى بۆ دیارى كراوه كه ته‌واوبكرێت و وه‌زاره‌تى
سه‌رچاوه ئاویه‌كانى كوردستانیش بڕى (8,900) هه‌شت ملیار و نۆسه‌د
ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كردوه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى قایمقامى كفرى ئه‌و به‌نداوه له دواى ته‌واوبوونى
كاره‌كانى تواناى گلدانه‌وه‌ى 6,500 مه‌ترى سێجا ئاوى ده‌بێت. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه دروستكردنى ئه‌و به‌نداوه پرۆژه‌یه‌كى
(كشتو‌كاڵى-گه‌شتوگوزارى) ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (زه‌نگ) كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى
سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه ده‌ست خراوه, حكومه‌تى كوردستان بڕیارى
داوه كه جگه له به‌نداوى باوه‌شاسوار, به‌نداوى (خۆرنه‌وه‌زان)یش
له سه‌ر ئاوى (ئاوه‌سپى) دروست بكات و به‌نداوێكى تریش له ناوچه‌ى
قه‌ره‌داغ.
|