|
314 سه‌گى به‌ره‌ڵڵا
له كه‌لار له‌ناوبراوه
له‌مانگى ره‌مه‌زاندا له‌ناوبردنى سه‌گه‌كان ڕاگیرا
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
له‌گه‌ڵ هاتنی ڕه‌مه‌زاندا له‌كه‌لار هه‌ڵمه‌تی
له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵا ڕاده‌گیرێت ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه كه‌مانگێك به‌ر له ڕه‌مه‌زان زیاتر
له 300 سه‌گی به‌ره‌ڵا له‌ناو براوه‌و هه‌ڵمه‌تی
وه‌ستانى له‌ناوبردنه‌كه‌شی كاتیه و دوای جه‌ژن
ده‌ستی پێده‌كاته‌وه.
ئومێد شێخ له‌نگه‌ری له‌ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی كه‌لار
جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی شاره‌وانی
له‌ناوبردنه‌كه‌یان ڕاگرتوه و دوای جه‌ژن ده‌ستی
پێده‌كاته‌وه. ئاشكراشی ده‌كات تیمی 8 كه‌سی
له‌پۆلیس و كارمه‌ندی شاره‌وانی پێك هاتووه بۆ
له‌ناوبردنیان.
شێخ له‌نگه‌رى وتیشى:"بۆپاك و خاوێن ڕاگرتنی شاری
كه‌لار و ده‌وروبه‌ری ئه‌و سه‌گانه له‌ناو ده‌برێن
له‌لایه‌ن پۆلیس و 5 كرێكار و نوێنه‌رێكی شاره‌وانی
ڕۆژانه ده‌گه‌ڕێن بۆ له‌ناودانیان".
ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا, به‌ر له‌مانگى ڕه‌مه‌زان
314 سه‌گ له‌ناوبراوه و فڕێدراون .
|