دواى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى
كوردستان, له‌به‌رنامه‌ى نووسینگه‌كه‌دایه پێداچونه‌وه به ئه‌ندامانى
سه‌ندیكا له سنوره‌كه‌دا بكات و پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنى ئه‌ندامى
تازه دابنێت.
مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانى سكرتێرى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى
رۆژنامه‌نووسان به(زه‌نگ)ى وت:"دواى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه له
چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كاندا و له قۆناغى یه‌كه‌مى كاره‌كانماندا
پێناسى رۆژنامه‌نووسان تازه ئه‌كه‌ینه‌وه, هه‌مانكاتیش پێداچونه‌وه
به ناسنامه‌كان و ئه‌ندامێتى رۆژنامه‌نووسه‌كان ئه‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ى
شیاو نه‌بن پێناسیان بۆ تازه ناكه‌ینه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه پێوه‌رێك بۆ شیاوى و شیاونه‌بوونى
ئه‌ندامان ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه
چ كارێكى له‌بواره‌كه‌دا كردوه و ئه‌بێت ده‌زگاكه‌شى فلته‌رى بۆ
دابنێت.
سكرتێرى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى رۆژنامه‌نووسان وتیشى:"له‌مانگى
داهاتوه‌وه ده‌ست به‌و كارانه ئه‌كه‌ین و فایلى تازه‌ش بۆ ئه‌ندامێتى
رۆژنامه‌نووسان وه‌رئه‌گرین, به‌ڵام له وه‌رگرتنى رۆژنامه‌نووسدا
فلته‌ر دائه‌نێین و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین".
شایانى باسه, رۆژى 3-8 له‌كه‌لار یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى
نووسینگه‌كه ئه‌نجامدرا و به‌شه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌شكران: مه‌لا
ته‌حسین گه‌رمیانى (سكرتێر), كاروان یاروه‌یس (به‌شى راگه‌یاندن و
رۆشنبیرى), سامان كه‌ریم (به‌شى داكۆكى له رۆژنامه‌نووسان), ئارام
ئیكرام (به‌شى دارایى), ساڵح عه‌لى (به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان), جه‌مال
ئه‌كبه‌ر (به‌شى كۆمه‌ڵایه‌تى و شه‌هیدان), بێستون ژاڵه‌یى (به‌شى
كارگێڕى). |