له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

چه‌ندین سه‌رباز له‌قه‌ره‌ته‌په‌ سوپاى عێراق به‌جێده‌هێڵن
زه‌نگ-قه‌ره‌ته‌په‌-دیار جه‌مال:


دواى جێگیر بوونى سوپاى عێراق له‌ سنورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ چه‌ندین سه‌رباز له‌ لیواى 4ى فه‌وجى یه‌ك واز له‌سوپاى عێراق دێنن به‌و هۆیه‌ى كه‌ ئه‌وان بۆ ئۆپه‌راسێون هاتوون نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سنوره‌كه‌ جێگیر بن.
نایب خه‌لیفه‌ خه‌لیل لێپرسراوى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى به‌(زه‌نگ)ى راگه‌یاند: كه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى جێگیربوونى ئه‌و فه‌وجه‌ى سوپاى عێراقى له‌قه‌ره‌ته‌په‌, (25) سه‌رباز سوپاكه‌یان به‌جێهێشتوه‌ "بیانوویان ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ ئه‌وان هاتوون بۆ هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ جێگیر بن و وا بروات سه‌ربازى تریش واز له‌ سوپاكه‌ دێنن".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى (زه‌نگ) كه‌وتووه‌ به‌ جێگیر بوونى لیواى 4 ى فه‌وجى 1ى سوپاى عێراق چه‌ندین سه‌رباز ئێستا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سوپاكه‌ به‌جێ بهێڵن. به‌ جێهێشتنى ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیواى 34ى گه‌رمیانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئێستا بارى ئه‌منى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ و ده‌وروبه‌رى روو له‌ ئالۆزى ده‌كات.

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com