به‌پێى نووسراوێكى لقى كشتو‌كاڵى كفرى كه بۆ قایمقامى شاره‌كه‌ى
ناردوه و دانه‌یه‌كى دراوه‌ته (زه‌نگ), له سێ مانگى رابردوودا
له چه‌ند ئاواییه‌كى سنورى كفرى زیاتر له 455 ته‌ن سه‌وزه و
میوه به‌رهه‌م هاتوه و گه‌یه‌نراوه‌ته شار.
هه‌ژار غازى سالار به‌رێوه‌به‌رى لقى كشتو‌كاڵى كفرى به(زه‌نگ)ى
راگه‌یاند كه له‌ماوه‌ى نێوان (20-5 هه‌تا 8-8)ى ئه‌مساڵ كۆى به‌رهه‌مى
سه‌وزه و میوه‌ى 12 ئاوایى سنورى شارى كفرى كه گه‌یشتوه‌ته عه‌لوه‌كان,
بریتى بوه له 455239 كیلۆگرام. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه
سه‌ره‌ڕاى وشكه ساڵى ئه‌مساڵ, به‌رهه‌مى سه‌وزه و میوه له‌و
ئاواییانه‌دا زۆر باش بوه.
به‌رێوه‌به‌رى لقى كشتوكاڵ وتیشى:"ئه‌و به‌رهه‌مانه له ئاواییه‌كانى
وه‌ك ئۆمه‌ربل, گۆبان, سه‌یدجه‌ژنى, دوانزه ئیمام, كارێز و قه‌ریاتاغ)
به‌رهه‌م هاتوه و ئه‌مساڵیش كرێى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان به‌پێى
دوورى شوێنه‌كه و زۆر و كه‌مى به‌رهه‌مه‌كه بۆ جوتیاران خه‌رج
كراوه, كه هۆكارێك بوه بۆ زیادبوونى به‌رهه‌مى جوتیاران".
جێى باسه, به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئاواییانه‌وه, له ئاواییه‌كانى
سنورى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى سه‌ر به قه‌زاى كفرى له شاره‌وه به‌رهه‌مى
سه‌وزه و میوه ئه‌برێته ئاواییه‌كان و هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوه. |