رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنیى رۆژانه‌ى ئازاده                                                

ماڵه‌وه  |   هه‌واڵ   |   وتار   |  وه‌رزش  |   چاوپێكه‌وتن   |   گۆشه‌كان  |  ئه‌ده‌ب و هو‌نه‌ر  |   به‌دواداچون و ڕێپۆرتاژ    |  سه‌باره‌ت به‌زەنگ |   ئه‌رشیڤ   |   په‌یوه‌ندى

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى..
زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات..

هه‌واڵ

2950 مۆڵه‌تى شۆفێرى له‌ گه‌رمیان دراوه‌ته‌ هاوڵاتیان
16 هاوڵاتى به‌ هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت:"له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا 1950 مۆڵه‌تى شۆفێرى دراوه‌ته‌ هاووڵاتیان و 143 هاوڵاتى به‌ هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌ تووشى رووداو هاتوون".
حسێن مه‌نسور به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ى 6 مانگى رابردوودا به‌شى مۆڵه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان توانیویه‌تى 1950 مۆڵه‌تى شۆفێرى بداته‌ هاوڵاتیان كه‌ 2443 مۆڵه‌تیان تایبه‌ت بووه‌ له‌ گه‌ڵ 507 مۆڵه‌تى گشتى, له‌و 507 مۆڵه‌ته‌, 61 كه‌سیان ئافره‌ت بوون.
له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ناوبراو وتیشى:"هه‌ر له‌ ماوه‌ى 6 مانگى رابردوودا 143 هاوڵاتى له‌ گه‌رمیان تووشى روداوى هاتوچۆ بوونه‌ كه‌ 16 له‌و هاوڵاتیانه‌ مردوون و 127 هاوڵاتى تریش به‌ خه‌ستى بریندار بوونه‌".

 

 

ٌڕۆژنامه

دوا ژماره‌ى هه‌فته‌نامه‌ى زه‌نگ
لاپه‌ڕه‌كان

 8  7  6  5  4  3  2  1

  ناقوس اخر عدد

صفحات

 4 3 2 1

 

 

zengkurd © 2007 - 2008  All rights reserved