دواى ئه‌وه‌ى لیواى چوارى سوپاى عێراق له ناوچه‌كانى (خانه‌قین,
سه‌عدیه, جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په)جێگیر بوون و هێزه‌كانى لیواى
34ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پاشه‌كشه‌یان كرد, هه‌ندێك له سه‌ربازانى
سوپاى عێراقى سوكایه‌تیان به كورد كردوه له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه هه‌فته‌ى پێشوو
وه‌ك سوكایه‌تیكردنێك, هاووڵاتیه‌كى كورد له ئوتومبێلێك له زاڵگه‌ى
پرده‌كه‌ى سه‌ر رووبار‌ى سیروان له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا دائه‌به‌زێنن
و به‌بێ هیچ بیانویه‌ك بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك له‌به‌ر هه‌تاو
ڕایانگرتوه هه‌تا دواتر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى كورد رێگه‌یان به‌و
هاووڵاتییه داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به چه‌ند ڕووداوێكى تریش كرد له‌وانه:
كۆبونه‌وه كردنى سوپاى عێراقى له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بى و
توركمانه‌كانى ناوچه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد و هه‌روه‌ها
پشكنینى چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى فه‌وجى ته‌وارى
پێكهاتوو له شیعه مه‌زهه‌به‌كان و گێچه‌ڵكردنى ئاشكرا به كورد
له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌فسه‌رێكى كوردى ناوچه‌كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به (زه‌نگ)ى
وت:"ئه‌گه‌ر كار وابروات و ئه‌و فه‌وجه‌ى سوپاى عێراق به‌و شێوه
ئیستفزازیه مامه‌ڵه له گه‌ڵ كورده‌كان بكات ئه‌وا دوور نیه
بارودۆخه‌كه بگاته رووبه‌رووى چه‌كدارانه, چونكه مه‌رامیان زۆر
دوژمنكارانه‌یه". |