|
سوپاى عێراق
دیسانه‌وه سوكایه‌تى به كورد ده‌كات
زه‌نگ-قه‌ره‌ته‌په
لێپرسراوى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت:"سوپاى
عێراق له قه‌ره‌ته‌په‌دا ئاڵۆزى و گرژى دروست ده‌كات
و به چه‌ككردن و سنورداركردنى پۆلیس و ئاسایش و
پێشمه‌رگه، سوكایه‌تى به كورد ده‌كات".
نایب خه‌لیفه خه‌لیل لێپرسراوى كۆمیته‌ى (حه‌مرین)ى
یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په كه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندى
یه‌كێتییه ئاماژه به‌وه ده‌كات چه‌ند رۆژێكه
فه‌وجى (1)ى لیواى (4)ى سوپاى عێراقى له
قه‌ره‌ته‌په به بیانووى ده‌ستپێكردنى سێیه‌مین
هه‌ڵمه‌ته‌كانى موژده‌ى چاكه‌وه چه‌ندین پۆلیس و
ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى لیواى 34ى گه‌رمیان و پاسه‌وانانى
باره‌گا حزبییه كوردییه‌كانیان چه‌ك كردوه و
ڕێگه‌شیان پێناده‌ن به جلى ره‌سمى و سه‌ربازییه‌وه
ئه‌ركه‌كانیان ڕایى بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په رایگه‌یاند
له (1-8)ه‌وه سوپاى عێراق نووسراوێكیان كردوه‌ته
سه‌ر كۆمیته بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا هیچ پاسه‌وانێكى
كۆمیته به‌جلى ره‌سمى و سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رده‌م
باره‌گاى كۆمیته‌شدا پاسه‌وانى نه‌كات. وتیشى:"ئێمه
هێشتا كارمان به‌و نووسراوه‌ى ئه‌وان نه‌كردوه و
سه‌رووى خۆمانمان لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه".
خه‌لیفه خه‌لیل گومانى له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى سوپاى
عێراقى هه‌یه و ده‌ڵێت:"ئه‌وه سوكایه‌تى كردنه
به كورد و ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه‌یه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى
سه‌نگى كورد بكه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا".
|