|
ده‌یان به‌رپرسى
حكومى و حزبى له گه‌رمیاندا لێكۆڵینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
یه‌كێتى، لیژنه‌ى بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه داناوه
كه ده‌نگیان پێنه‌داوه
زه‌نگ-تایبه‌ت
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ڵێت:"یه‌كێتى
به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن
ده‌كات و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌پێى پێویست نه‌بوون
له‌كاتى بانگه‌شه و ده‌نگدانیشدا، ئه‌وا سزا ده‌درێن".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان
له گه‌رمیان و كوێستانیش به خواست و ئاره‌زووى
یه‌كێتى نه‌بوو، بۆیه پێویسته یه‌كێتى به خۆیدا
بچێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى وتیشى:"مه‌كته‌بى
سیاسى لیژنه‌ى پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگیان به لیستى كوردستانى نه‌داوه،
یان كارى باشیان بۆ نه‌كردوه، یان فێڵیان كردوه
و چوه ده‌نگى به خه‌ڵكى تر داوه".
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه، چاوڕه‌ش
رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕى ده‌كرێت و وتیشى:"من
پێمباشه ئاڵوگۆڕه‌كان له مه‌كته‌بى سیاسییه‌وه
ده‌ست پێبكات هه‌تا خواره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر
وانه‌بێت ئه‌م حزبه ناچێته‌وه دۆخى جارانى".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و هێشتا
نازانێت ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه كێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى
به‌پێویست زانى كه لیژنه‌كه بڕیارى پێبێت، نه‌ك
هه‌روا تێپه‌ڕێت.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له مه‌كته‌بى
سیاسى یه‌كێتییه‌وه رایگه‌یاند كه مه‌كته‌بى
سیاسى حه‌وت لیژنه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داناوه و
هیچ كه‌سێكیش لانابرێت به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و
لیژنانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى:"له‌گه‌رمیانیشدا كۆمه‌ڵێك
كه‌س خراونه‌ته ناو بازنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و
لیژنه‌یه‌وه كه كه‌سانى به‌رپرسى حكومى و حزبیشى
تیایه له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كرد كه له‌م رۆژانه‌دا لیژنه‌كان
ده‌ست به‌كار ده‌بن و بڕیاره‌كانى لیژنه‌كه‌ش
سزادانه له ده‌ركردن و گواستنه‌وه‌ى بۆ شارى تر
و ته‌جمیدكردنیش.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى زه‌نگ كه‌وتوون
چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكى گشتى گه‌رمیان و به‌رپرسى
چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێك و قایمقام و به‌رێوه‌به‌رى
فه‌رمانگه‌ى حكومى و كادیرانى یه‌كێتى له‌ناو
بازنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مه‌كته‌بى
سیاسین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانى گه‌رمیانه‌وه
وتى:"كۆمه‌ڵێك كادیر له‌ناو مه‌ڵبه‌نددا موچه‌یان
راگیراوه و ئه‌وانه‌شى له گۆڕانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
وه‌رناگیرێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى ناو مه‌ڵبه‌ند ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد
كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا دوو نووسراو گیشتوه‌ته
مه‌ڵبه‌نده‌كان له یه‌كه‌میاندا فه‌رمان دراوه
كه پێداچوونه‌وه به موچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌دا
بكرێت كه له‌سه‌ر میلاكى یه‌كێتى به خانه‌نشین
نووسراون و نووسراوى دوه‌میش تایبه‌ته به
لێكۆڵینه‌وه بۆ موچه‌ى پاسه‌واناندا, ئه‌مه‌ش بۆ
بڕینى موچه‌ى پاسه‌وانى ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه
ده‌نگیان به لیستى كوردستانى نه‌داوه و كاریان
بۆ لیستى گۆڕان كردوه.
|