له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

له‌ كه‌لار و كفرى باندێكى تریاك فرۆشتن ده‌ستگیر ده‌كرێت

زه‌نگ-كه‌لار-بڕیار محه‌مه‌د:



 سه‌رچاوه‌یه‌كى هۆبه‌ى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش، مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشى كه‌لار باندێكى تریاك فرۆشتنیان له‌كه‌لار ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌كه‌ به‌(زه‌نگ)ى وت:"بانده‌كه‌ پێكهاتون له‌ 2 كه‌س یه‌كێكیان دكتۆره‌ وئه‌ویتریان كوردى ئێرانه‌، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ژنێك له‌ ئێرانه‌وه‌ تریاكیان بۆ ئه‌هێنێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى كه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ماڵى خوشكه‌كه‌ى له‌ كفرى ده‌ستگیر كراوه‌ و ناوى یه‌كێكى تریشیان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ دانیشتوى كه‌لاره‌.
شایانى باسه‌، ئه‌و بانده‌ به‌پێى مادده‌ى 14 راگیراون هه‌تا رۆژى دادگایـــــــى كردنیان.
 

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com