|
ئیداره‌ى
گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات
ئه‌مساڵیش, شه‌ش ملیار دینار بۆ وشكه ساڵى
ته‌رخان كراوه
زه‌نگ-تایبه‌ت:
جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌ڵێت:"ئه‌و
بره پاره‌یه‌ى ئه‌مساڵ بۆ وشكه‌ساڵى له گه‌رمیان
ته‌رخان كراوه شه‌ش ملیار دیناره و له رێگه‌ى
گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ
ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئاواییه‌كانى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان".
شێخ عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى
ئیداره‌ى گه‌رمیان ته‌رخانكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى
به هه‌وڵێكى "پڕ خه‌مخۆرى" حكومه‌ت زانى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى
ئاواییه‌كانى سه‌ر به گه‌رمیان.
ناوبراو وتیشى:"ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نها ناحیه‌ى
پێباز و ئاواییه‌كانى ده‌وروبه‌رى له گه‌ڵ ناحیه‌ى
سه‌رقه‌ڵا و ده‌وروبه‌رى ناگرێته‌وه, ئه‌وانیش
له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌خرێنه به‌رنامه‌وه".
|