له چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى ئاواییه‌كانى ده‌وروبه‌رى
شارى خورماتوو, ژماره‌ى مامۆستا له ژماره‌ى خوێندكار زیاتره و
مامۆستاش هه‌یه له یه‌ك مانگدا ته‌نها یه‌ك هه‌فته ئه‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى خورماتوو كه نه‌یویست
ناوه‌كه‌ى بڵێت, به(زه‌نگ)ى وت:"له‌چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى ئاواییه‌كانى
ده‌وروبه‌رى خورماتوو زۆر مامۆستا هه‌یه له یه‌ك مانگدا ته‌نها
(6) رۆژ ده‌وام ئه‌كات و لێپرسینه‌وه‌ش نییه, بۆیه خوێندكاره‌كان
سوودیان له قوتابخانه نه‌بینیوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه له قوتابخانه‌ى (سه‌رسه‌نگ)ى
سنورى (له‌ك) 12 مامۆستا دامه‌زراوه و كه‌چى 11 خوێندكارى تیایه,
هه‌روه‌ها له قوتابخانه‌كانى (نور ئه‌لسه‌باح) له ئاوایى ئه‌لبوسه‌باح
و (شه‌قڵاوه) له ته‌په‌سه‌وز و (گۆران) له نه‌وجول ژماره‌ى
مامۆستا له خوێندكار زۆرتره.
شایانى باسه, ئه‌و قوتابخانانه خوێندنى كوردین. |