|
حكومه‌ت بڕیارى
دابه‌شكردنى زه‌وى نه‌داوه
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى
شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى: هیچ شاره‌وانییه‌ك
ناتوانێت زه‌وى دابه‌ش بكات
زه‌نگ-تایبه‌ت:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان هێشتا هیچ بڕیارێكى
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر
و هاووڵاتیاندا نه‌داوه‌ته وه‌زاره‌تى شاره‌وانى
و ده‌نگوباسى زه‌وى دابه‌شكردنیش ته‌نها ده‌نگۆیه
له‌ناو هاووڵاتیاندا.
خالید حسێن ئه‌حمه‌د جێگرى به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه
كه فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وى گه‌یشتبێته شاره‌وانى
قه‌زا و ناحیه‌كان و وتیشى:"بڕیاره‌كه هێشتا له
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خه‌ریكى داڕشتنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ن
تیایدا, سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن بتوانن به چ سیاغه‌یه‌ك
فه‌رمانه‌كه ده‌ربچێت و چۆن بێت, ئه‌گینا هێشتا
بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه به وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش
نه‌گه‌یشتوه نه‌ك شاره‌وانیی قه‌زاكان".
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى
ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه پێده‌چێت حكومه‌ت له
ماوه‌یه‌كى داهاتوودا فه‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون ده‌ربكات به‌تایبه‌ت له قه‌زا
و ناحیه‌كاندا, به‌و پێیه‌ش مه‌رج نییه چاره‌سه‌ره‌كه
له دابه‌شكردنى زه‌ویدا بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و لێدوانه‌وه, جواد وادى سه‌رۆكى
شاره‌وانى كه‌لار رایگه‌یاند كه له پێش پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه فه‌رمانى دابه‌شكردنى
زه‌وى گه‌یشتوه‌ته شاره‌وانییه‌كان و شاره‌وانى
كه‌لار چاوه‌ڕێى ئیفرازكردنى زه‌وى ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى.
جواد ادى وتى:"ئه‌و شاره‌وانیانه‌ى زه‌وى
ئیفرازكراویان هه‌یه و كێشه‌یان نییه, ئه‌توانن
به پێى ڕێنماییه كۆنه‌كان راسته‌وخۆ ده‌ست به
دابه‌شكردنى زه‌وى له سنوره‌كه‌یاندا بكه‌ن,
چونكه فه‌رمانى زه‌وى دابه‌شكردن هه‌یه".
له‌لایه‌كى تریشه‌وه, سه‌ردار فه‌قێ محه‌مه‌د
قایمقامى قه‌زاى كفرى رایگه‌یاند كه ناتوانن زه‌وى
دابه‌ش بكه‌ن چونكه فه‌رمانیان نییه, وتیشى:"ته‌نها
ئه‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شى بكه‌ین
كه فه‌رمان له وه‌زیرى شاره‌وانییه‌وه ده‌هێنن".
خالید حسێن ئه‌حمه‌د جێگرى به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانیه‌كانى
سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
هێشتا فه‌رمانى راگرتنى دابه‌شكردن هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه,
بۆیه هیچ شاره‌وانییه‌ك ناتوانێت زه‌وى دابه‌ش
بكات.
له‌باره‌ى كات و ئه‌گه‌رى ده‌رچونى فه‌رمانیشه‌وه,
ناوبراو ده‌ڵێت:"ڕه‌نگه له‌ماوه‌ى مانگێكى تردا
فه‌رمانه ده‌ربچێت".
|