|
ئه‌سلێ یه‌كه‌ی
كفری
له‌ساڵی هه‌شتاكاندا ره‌حمه‌تی نوری قازقاو و ئه‌سڵی
كه‌چه‌ڵ بۆ گه‌شت كردن ده‌رۆن بۆ سلێمانی.. وه‌رزی
زستان ئه‌بێ, نابراوان هه‌ردووكیان دوو كه‌سى مه‌ی
خۆرن, وا ده‌زانن ته‌نها له‌سه‌رچنار نادی هه‌یه
و مه‌ی ئه‌خورێته‌وه, بۆیه به‌و زستانه ده‌رۆن
بۆ هاوینه هه‌واری سه‌رچنار له‌سلێمانی تا بتوانن
مه‌ی ده‌خۆنه‌وه.. ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ نوری به‌ئه‌سڵی
ئه‌ڵێ: ئه‌سڵی دره‌نگه بابرۆینه‌وه بۆ هوتێل
دوای جێگه‌مان بۆ نامێنێ..
ئه‌سڵی به‌رده‌وام ده‌بێ له‌خواردنه‌وه تا وای لێ
دێ توانای رێكردن و هه‌ڵسانی نامێنێ.. با ئه‌وه‌شمان
له‌بیر نه‌چێ نوری چاكه‌ت و پانتۆڵێكی شڕی چڵكنی
له‌به‌ردا ئه‌بێ و تووكی ریش و سه‌ری درێژ و چڵكن
ئه‌بێ, ئه‌سڵی هه‌موومان ده‌یناسین, كابرایه‌كی
بچوكی قه‌زه‌مه و ده‌موچاوی چه‌وته و هه‌ر
چاوێكی رووی له‌لایه‌ك كردووه, چاوی راستیشى
كوێره‌و سه‌ری كه‌چه‌ڵه, چاكه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌ردا
ئه‌بێ لاشه‌ی ئه‌سڵی وه‌ك لاله‌نگی چۆن له‌ناو
توێكڵه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه ئه‌سڵیش به‌و شێوه‌یه
بووه.. ئه‌وه‌نده كه‌وتبوو و هه‌ڵسابووه‌وه هه‌موو
گیانی قوڕاوی ببوو..
نوری به‌رده‌وام راستی ئه‌كرده‌وه و ئه‌سڵًی ده‌كه‌وت
دواجار نوری هیلاك ده‌بێ و به‌دیار ئه‌سڵییه‌وه
دا ده‌نیشێ و جارجار پێی ئه‌ڵێ: ئه‌سڵی, ئه‌سڵی هه‌سته
دره‌نگه بابرۆین.. له‌وكاته‌دا نوری بانگی ئه‌سڵی
ده‌كات, چه‌ند كه‌سێك خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بن به‌لایاندا
تێده‌په‌ڕن و پاشان ده‌وه‌ستن ته‌ماشایان ده‌كه‌ن..
نوری به‌رده‌وام ده‌ڵێ: ئه‌سڵی هه‌سته دره‌نگه
بابرۆین.. یه‌كێك له‌كابراكان به‌نوری ده‌ڵێ: ئێوه
خه‌ڵكی كوێن؟
نوری ده‌ڵێ: خه‌ڵكی كفرین.
كابرا ده‌ڵێ: هاورێكه‌ت ناو چیه؟
نوری ده‌ڵێ: ناوی ئه‌سڵی یه.
كابرا ده‌ڵێ: خه‌ڵكی كفری ئه‌مه ئه‌سڵییه‌كه‌یه‌تی
خوا ده‌زانێ عادیه‌كه‌ی چۆن بێ؟
|