|
بخۆن له به‌رى
ره‌نجى (هین)م
ساڵى 1958 كه به ساڵى چه‌پڵه‌كه له كورده‌واریدا
ده‌ناسرێ به هۆى به‌رپابوونى شۆرشى 14ى گه‌لاوێژه‌وه,
ئه‌وه بوو گڵۆڵه‌ى ئاغا كه‌وته لێژى و حكومه‌ت
بووه پشتیوانى جوتیار.له هه‌موو ئاواییه‌كانى
كوردستاندا (نیزاع) كه‌وته نێوان جوتیار و ئاغاوه.
خه‌ڵكى ئاوایى قوڕى چایى داووده دژى حه‌مه صاڵح
ئاغاى دووراجى وه‌ستان و ئاماده نه‌بوون زه‌كات
به ئاغا بده‌ن چه‌ند كه‌سێك له ئاوایى قوڕی چایى
بوونه نوێنه‌رى خه‌ڵكى ئاواییه‌كه, كه ئه‌مانه
بوون: هه‌موویان له ژیاندا نه‌ماون (عه‌لى ڕه‌عنه,
محه‌مه‌د بیتال, جه‌بار ئیسماعیل, فه‌ره‌ج گوڵاخه)
بۆ مه‌حكه‌مه ده‌ڕۆن بۆ كه‌ركوك.. شه‌و له خانێك
دا ده‌خه‌ون, شه‌وێ خانچى دێته لای عه‌لى ره‌عنه
وپێى ده‌ڵێ وه‌ره سوارم به, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
كابراى خانچى قونده‌ر ده‌بێ و عه‌لى ره‌عنه‌ش
پیاوێكى له خوا ترس ده‌بێ كابرا به جنێو دان ده‌ر
ئه‌كاته ده‌ره‌وه..
دواتر ئه‌ڕواته لاى محه‌مه‌د بیتال و هه‌مان قسه‌ى
پێ ئه‌ڵێ.. محه‌مه‌د بیتالیش ده‌ڵێ به‌خوا مادام
توركمانى دڵت ناشكێنم, به‌ڵام ئه‌مه‌وێ به‌یانى
خواردنى باشمان بۆ بێنى.. كابراش ئه‌ڵێ تۆ دڵى من
مه‌شكێنه به‌ڵێن بێ باشترین خواردن بۆ خۆت و
هاورێكانت بێنم.. محه‌مه‌د بیتال كارى خۆى له‌گه‌ڵ
ئه‌كات.. كابراش به‌یانى باشترین خواردنیان بۆ ده‌بات..
هاورێكانى محه‌مه‌د بیتال جگه له عه‌لى ره‌عنه
نه‌بێ, ئه‌لێن وه‌ڵلاهى ئه‌م كابرایه خانه‌دانه
یاخوا ماڵى ئاوابێ.. عه‌لى ره‌عنه ئه‌ڵێ: ماكه‌ره,
به‌خوا یه‌كه‌م قونده‌ره.. ئه‌وانیش ئه‌لێن كاكه
عه‌لى له‌سه‌ر پیاوه‌تیه‌كه‌ى بۆچى قسه‌ى پێ ئه‌كه‌ى؟
محه‌مه‌د بیتال ئه‌ڵێ وه‌ره مه‌منونى (هین)ى من
بن, بخۆن و ده‌نگ مه‌كه‌ن..
|