|
خوله‌ى خه‌لیفه
و
حاجى ره‌شید گه‌وهه‌ر
ئاماده‌كردنى
شكور محه‌مه‌د
هه‌ردوكیان له ناوه‌راستى ساڵى 2007ئه‌مرى خویان كرد, جێگه‌یان به هه‌شت
بێت, حاجى ره‌شید پیاوێكى تابڵێت تۆڕه بوو, یه‌كێك بوله (بائیعه‌كانى)
شارى كفرى خوله‌ى خه‌لیفه ناوى لاى حاجى بو, سه‌ر مانگ بهاتایه
خوارده‌مه‌نى بۆ بریكاره‌كان بهاتایه خه‌ڵكى خۆشى ده‌كرد, به‌ڵام
خوله غه‌مبارو په‌ژاره دایده‌گرت چونكه ده‌یزانى توشى شه‌ڕ و قڕه
قڕ ده‌بێت له گه‌ڵ حاجیدا جارێكیان خوله‌م بینى زۆر غه‌مبارو كز‌و مات
بو, پلرسیم خوله ئه‌وه چیت لێقه‌ماوه واكزى؟ وتى: كاك شكور به كوێ
ده‌ڵێن كوردستانى ئازاد كرا‌و وتم تۆ وه‌ڵامى من بده‌ره‌وه بۆ كزى؟
وتى: تۆ پێم بڵێ كوردستانى ئازاد كرا‌و له كوێوییه ئه‌وكات منیش وه‌ڵامت
ده‌دمه‌وه, وتم: ئه‌و ناوچانه‌ى كه رژێمى به‌عس حوكمى تێدا ناكات .
وتى: كفریش؟ وتم : به‌ڵێ خوله وتى : وه‌ڵاهى من له سه‌رده‌مى به‌عس
زیاتر ده‌چه‌وسێمه‌وه له م شاره‌دا تا ره‌شید گه‌وهه‌ر بائیعى من بێت
هه‌ست ناكه‌م كوردستان ئازاده خوله به‌رده‌وام بو له قسه كردن و من
گوێم بۆ قسه‌كانلى شل كردبو وتى: خۆت ده‌زانیت ئێمه خێزانێكین زۆرین
ئه‌و كاته‌ى پاره‌ى سه‌ر خێزان ده‌ده‌ن به حاجى چونكه پاره‌كه ورته‌ى
له ده‌م نایته ده‌ره‌وه, به‌ڵام كه ده‌ستى كرده به كێشانى خوارده‌مه‌نى
خوا غه‌زه‌ب له من ده‌گرێ و حاجى وه‌ك تاوی باران جنێوم پێده‌دات به
كه‌یفى خۆى شته‌كان كێشانه ده‌كات ئاواته خوازم جارێك ئه‌و تاى ته‌رازوه‌كه
كه خوارده‌مه‌نى له‌سه‌ره قورس بیكێشێت. رۆژ هات و چو به‌یانیه‌كى
زوو له بازاڕ بوم هه‌واڵى ئه‌وم پێدرا حاجى له سلێمانى عه‌مرى خواى
كردوه, له ناكاو خوله‌م بینى هه‌واڵه‌كه‌م پێگه‌یاند خوله وتى: ئائێستا
رژێمى به‌عس روخاوه‌و من به ئازادى ده‌ژیم به‌هه‌رحاڵ چوین بۆ گۆڕستان
ته‌رمى حاجیان هێنایه‌وه و به خاكیان سپارد مه‌لا ته‌ڵقینى ده‌خوێند
ئه‌و كاته خوله له نزیك منه‌وه دانیشتبو, مه‌لا گه‌یشته ئه‌وه‌ى
كه ده‌ڵیت (المیزان حقا) خوله به هێواشیوه له‌به‌رى خۆیه‌وه ده‌یوت
: مه‌لا گیــــان به خوا میزان لاى ئه‌وه.
|