|
حه‌مه
نایلۆنی دوانزه ئیمام
ئاوایى (دوانزه ئیمام) ده‌كه‌وێته خوارووی
كفرییه‌وه, یه‌كێكه له‌شاره دێرینه‌كانی گه‌رمیان
دانیشتوانی ئه‌م ئاواییه وه‌ك دانیشتوانی شار
پێشكه‌وتوون و به زۆری خاوه‌ن خوان و دێوه‌خانن
به زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی گاڵته‌چی و قسه خۆشن. له‌ساڵی
شه‌سته‌كاندا هه‌ندێ كه‌سی ئه‌و ئاواییه كاری قاچاخچیان
ده‌كرد, خوری و چایان بۆ ئێران ده‌برد و له‌ئێرانیشه‌وه
شه‌كری كه‌لله و قه‌یسی و شتی تریان ده‌هێنا.. قاچاخچیه‌كانی
ئه‌و سه‌رده‌مه زیاتر ئه‌م زاتانه ده‌بن و هه‌موویان
مردوون جێگه‌یان به‌هه‌شت بێ ( عه‌مه وه‌نه, حه‌مه
نایلۆن, رۆسه‌ی به‌ڵكیس, حاجی درێژ, حاجی عه‌لی
خان, فه‌جه سور, مه‌جید ساڵح و..هتد).
جارێكیان شه‌كر كه‌م ده‌بێ و له‌ئێرانیشه‌وه
نایه‌ت بۆ عێراق حه‌مه نایلۆن و ڕۆسه‌ی به‌ڵكیس و
چه‌ند كه‌سێكی تر به دزى عه‌مه‌وه‌نه و هاوڕێكانیه‌وه
ده‌چن بۆ ئاواییه‌كانى قوله سوتاو, تازه دێ به‌ره‌و
لای سنوری ئێران له‌قه‌سرشرین عه‌مه وه‌نه و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی
پێیان ده‌زانن به‌دوایاندا ده‌ڕۆن به‌ڵام حه‌مه
نایلۆن و هاوڕێكانی پێش ئه‌وان ده‌گه‌نه جێگا‌و هه‌رچی
شه‌كریان ده‌ست ده‌كه‌وێ ده‌یكڕن به‌تایبه‌تی له‌و
ماڵانه‌ی كه خانه خوێى عه‌مه‌وه‌نه ده‌بن, یه‌كسه‌ر
به‌رێگه‌یه‌كی تردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌رێگه‌دا رێ‌یان
ده‌كه‌وێته دێی (قوله به‌رزه) له‌ماڵێك لائه‌ده‌ن
به ژنی ماڵه‌كه ده‌ڵێن دایه چایه‌كمان بۆ لێنه,
ژنه‌ش ئه‌ڵێ: وه‌ڵڵا براكانم چامان هه‌یه به‌س
شه‌كرمان نیه, حه‌مه نایلۆن ئه‌ڵی: دایه تۆ چا
لێنه خوا كه‌ریمه خۆ دنیا خاڵی نیه تۆ ئه‌گه‌ر
بزانی كێ بووه‌ته میوانتان ئه‌و كاته له‌باتی
گه‌ڵای چای خۆڵ ئه‌كه‌یته ناو قۆرێكه و ده‌بێته
چایی..
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ حه‌مه نایلۆن پیاوێكی باڵابه‌رزی
قۆز بوو كه‌واو سه‌ڵته‌و فه‌قیانه‌و مشكی و جامانه‌ی
ده‌به‌سته‌وه بوو, گڕه‌ى نور له‌ده‌موچاوی ده‌هات..
به‌هه‌ر حاڵ ژنه چایان بۆ لێده‌ناو سه‌رقاڵی
پیاڵه شۆردن ده‌بێت, حه‌مه نایلۆن نیو كه‌لله
شه‌كر به په‌ڕۆیه‌ك ده‌پێچیته‌وه و ده‌یخاته
ناو سندوقی ماڵه‌كه‌وه, ژنه له‌پیاڵه شۆردن ده‌گه‌ڕێته‌وه
قۆری چاو پیاڵه‌یان بۆ دێنێ, حه‌مه نایلۆن ده‌ڵی:كوا
شه‌كرت بۆ نه‌هێناوه؟ ژنه ئه‌ڵی: خاڵۆ گیان نه‌موت
شه‌كرمان نیه! حه‌مه نایلۆن ئه‌ڵێ: بسم لله بكه
و ده‌ست بكه ناو ئه‌و سندوقه‌كه‌دا خوا كه‌ریمه,
ژنه ده‌ست ده‌كا به‌سندوقدا, نیو كه‌لله شه‌كری
به‌رده‌ست ده‌كه‌وێ ده‌ست ده‌كات به سڵاوات لێدان
و به ناو ئاوایی‌دا هاوار ده‌كا خه‌ڵكینه وه‌رن
بۆ ماڵمان شێخێكی گه‌وره هاتووه, حه‌مه نایلۆن
و هاوڕێكانی خه‌ریكی چا خواردن ده‌بن پۆل, پۆل خه‌ڵكی
ئاوایى روو له‌و ماڵه ده‌كه‌ن رۆسه‌ی به‌لكیس
له‌ژێره‌وه به‌حه‌مه نایلۆن ده‌ڵێ: به‌خوا من
بیرم لای شه‌ق لێدانی عه‌مه‌وه‌نه بوو به‌ڵام
وابزانم شه‌قی شێخه‌كه‌ی تۆشی هاته پاڵ.. به‌هه‌ر
حاڵ هه‌موو خه‌ڵكی ئاوایی رێزیان گرتبوو حه‌مه
نایلۆن ده‌سته سڕه‌كه‌ی به مه‌قه‌س دابه‌ش ده‌كرد
به‌سه‌ریان وه‌ك ته‌به‌روك, رۆسه‌ی به‌ڵكیس
له‌ژێره‌وه ده‌یوت شێخ حه‌مه كه‌ڵه‌گاكه‌ى دایكم
په‌له‌كه عه‌مه‌وه‌نه هاوه دوای قوینمانه‌وه
با یه‌كجار شه‌ره‌فمان بشكێ نه‌ك دوجار.. ئه‌و
كاته له ئاوایى ده‌رچوون, پیاوێكى خه‌ڵكی ئاوایى
به‌هه‌ڵه داوان هاته لای حه‌مه نایلۆن و وتى:
یا شێخ دوو ساڵه بیری ماڵه‌كه‌م وشكی كردووه به‌ڵكو
دوعایه‌كم بۆ بكه‌ی.
حه‌مه نایلۆن به‌درۆ خوێندی به‌سه‌ر به‌ردێكا وتی:
ئه‌م به‌رده بده‌ناو بیره‌كه‌تا تا ئاوی تێ ده‌زێ
رۆسه‌ی به‌ڵكیس له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت راست ئه‌كات
جه‌نابی حه‌فاره‌یه..
حه‌مه نایلۆن وتی: كه‌ره حه‌فاره نیم شه‌كر دزم..
|