|
خوا ره‌حمی
كردووه حه‌مه‌جانی كوڕم خه‌نجه‌ری پێ نه‌بوو!
كابرایه‌كی خزمی خۆم كه‌ناوی (حه‌مه‌جان مه‌حمود)
بوو له‌ژیاندا نه‌ماوه خوالێى خۆشبێ, ماڵێان له‌یه‌كێك
له ئاوایه‌كانی ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه بوو, باوكی له‌هه‌موو
كوڕه‌كانی تر‌ى زیاتر دڵی پێی خۆش بوو و هه‌موو
جارێك له‌كۆڕ و مه‌جلیسدا به‌شانی هه‌ڵئه‌دا.
حه‌مه‌جانیش به‌م وه‌سف و سه‌نایه‌ى باوكی زۆر له‌خۆی
بایی ئه‌بێ و خه‌نجه‌رێكی ده‌بانی باوكی ده‌كات به‌به‌رۆكیدا
و به‌ئاره‌زووی خۆی رانه مه‌ڕ ده‌باته ناو سنور
و پاكژی ئاواییه‌كانی درواسێیان.. خه‌ڵكی ئاواییه‌كان
چه‌ند جارێك سكاڵا دێننه لای مام مه‌حمودی باوكی
و تكای لێ ئه‌كه‌ن.. مام مه‌حمود زیاتر كه‌شكه‌ڵه‌ى
به‌رزتر ده‌بێ و پێیان ئه‌ڵێ بیكه‌ن به‌خاتری خودا
نزیك حه‌مه‌جان مه‌كه‌ونه‌وه, به‌خوا مووی
عیزرائیل له‌ناوچاوی دایه و خۆمیش لێی ئه‌ترسم,
ناوێرم قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م.. له‌سایه‌ی ماڵی
خۆمدا خه‌نجه‌ره ده‌بانه‌كه‌م شك ئه‌به‌م لێمی زه‌وت
كردووه..
رۆژێكیان مام مه‌حمودو هه‌ندێك له‌پیاوانی خه‌ڵكی
ئاوایی له‌خۆره‌تاوی خانوویه‌كدا دانیشتبوون خه‌ریكی
یاری (دامه دامه) بوون, ته‌ماشایان كرد حه‌مه‌جان
به‌سه‌ر و گوێلاكى شكاو و به بۆڕه بۆڕ به‌ره‌و
ماڵه‌وه دێته‌وه, باوكی بانگی ده‌كات بۆ لای
پیاوه‌كانی ئاوایی و ته‌ماشا ده‌كات حه‌مه‌جان خه‌نجه‌ره‌كه‌ی
به‌به‌رۆكه‌وه نییه, باوكی ده‌ستده‌كات به‌شوكرانه‌ی
خودا و ئه‌ڵێ: خوایه زۆر شوكر بۆ تۆ به‌س نه‌بوو
حه‌مه‌جانى كوڕم خه‌نجه‌ره‌كه‌ی پێنه‌بوو, به‌خوا
خه‌نجه‌ره‌كه‌ی پێبوایه یه‌ك دوو قه‌تلی ده‌كرده
ریشمه‌وه.. حه‌مه‌جانیش به‌ده‌م بۆڕه‌ی گریانه‌وه
ده‌ڵێ: وه‌ڵڵا ئه‌و سه‌گبابانه خه‌نجه‌ره‌كه‌یان
لێم سه‌ند و شكاندیان..
باوكی وتی: ئه‌و سه‌گبابانه كێ و كێ بوون؟
وتی: وه‌ڵڵا به‌س كوڕه‌كه‌ی حوسه لوتپان بوو..
به‌مه‌رجێ كوڕه‌كه‌ی حوسه لوتپان چه‌ند ساڵێك له‌حه‌مه‌جان
له‌ته‌مه‌ندا بچوكتریش بووه!!
مام حه‌مه‌جان تامرد كه‌س نه‌یده‌وێرا باسی خه‌نجه‌ری
له‌گه‌ڵدا بكردایه زۆر توڕه ده‌بوو..
|