|
حه‌مه
لچه و حه‌یده‌ر به‌گ
ئه‌م دوو زاته خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاری كفرین و له‌ژیاندا
نه‌ماون به‌هه‌شتی به‌رین جێگایان بێ. حه‌مه لچه
ناوی ( محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئیمام)ه‌و له عه‌شیره‌تی
قه‌ره‌داغیه پیاوێكی قسه‌خۆش و قسه له روو بوو,
زۆر كاسب بوو به‌كاسبی حه‌ڵالأ ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
حه‌یده‌ر به‌گ له به‌گه‌كانی عه‌شیره‌تی
وه‌نداویه له‌كفری, ئه‌م كابرایه تامرد ژنی نه‌هێنا,
كاره‌باییه‌كی چالاكی شاری كفری بوو, به‌ڵام به‌كه‌می
كاری ده‌كرد ئه‌وه‌ی ده‌ستی بكه‌وتایه ئه‌یدا به
(مه‌ی).. یه‌كێك بوو له‌مه‌ی خۆره‌كانی شاری كفری
زۆر جار له‌به‌یانیه‌وه تا شه‌و سه‌رقاڵی مه‌ی
خواردنه‌وه بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا كه هه‌موو
مردوون ئه‌م كه‌سانه بوون ( شنه به‌ڕبه‌ڕ, سه‌ید
فه‌خره‌دین, نه‌شئه‌ت خه‌یات, نوره قازقاو, خه‌لیل
نه‌جار, خوله حه‌مام چی, نوری برای حه‌مه
لچه).. یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانى حه‌یده‌ر به‌گ
ئه‌وه بوو به‌هیچ جۆرێك ته‌زووی كاره‌با كاری لێ
نه‌ده‌كرد به‌بێ پلایس و به‌ده‌ستی رووت وایه‌ری
كاره‌بای ده‌گرت و به‌ددانی كاری پلایسی ئه‌نجام
ده‌دا.
له كۆتایی 1980 به‌دواوه حه‌یده‌ر به‌گ به‌كه‌می
كاری ده‌كرد به‌هۆی درێژی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیه‌وه
ئیتر كه‌وته قه‌رزكردن و پاره له‌خه‌ڵك سه‌ندن
به‌هه‌رچی فرت و فیڵ ده‌بێ (10) ده دینار له حه‌مه
لچه قه‌رز ده‌كات.. حه‌مه لچه به‌زۆری داوای لێده‌كات,
حه‌یده‌ر به‌گ ئاماده نابێ قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه,
رۆژێك له‌بازاری كفریدا یه‌خه‌ی حه‌یده‌ر به‌گ ده‌گرێ
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بداته‌وه جنێوی زۆر به حه‌یده‌ر
به‌گ ئه‌دات و پێی ئه‌ڵێ تۆ ناوت حه‌یده‌ر به‌گه,
وه‌ڵڵاهی تۆ ماكه‌ری نه‌ك به‌گ.. حه‌یده‌ر به‌گ
پێی ئه‌ڵێ:"وه‌ڵڵاهی گیانت ده‌رچێ من هه‌ر به‌گم,
تۆش سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێ زۆر بێ هه‌ر
پێت ئه‌ڵێن حه‌مه لچه‌و به منیش ئه‌ڵێن حه‌یده‌ر
به‌گ.
|