|
جارێ مه‌حكه‌مه‌ى
كه‌رییان كردوه ئێژێ په‌پوله‌ى به‌هه‌شته
موحسین عه‌باس ئاغاى داوده كه ئاغاى دێی چه‌ورى
ده‌بێت كۆچى دوایى ده‌كات خه‌ڵكى دێهاته‌كانى
زه‌نگنه و داوده ده‌خروشێن بۆ پرسه‌كه قادر سه‌رهه‌نگى
زه‌نگنه له‌گه‌ڵ چه‌ند سوارێك ده‌ڕۆن بۆ پرسه‌كه‌ى
خوالێخۆشبوو.. موحسین ئاغا زۆر به به‌زه‌یى ده‌بێت
به‌رامبه‌ر به گوێدرێژ به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر
گو‌ێدرێژێك بچوبایه‌ته ناو ده‌غڵ و دانه‌كه‌ى یه‌كسه‌ر
ده‌یكوشت, له په‌رسه‌كه كابرایه‌كى ماستاوچى
دیوانى ئاغا قاوه‌ى ئه‌دا به خه‌ڵكه‌كه‌و به‌رده‌وام
به‌ده‌م خۆیه‌وه به‌ده‌نگێكى له‌سه‌ر خۆى ده‌یگوت:"به‌خوا
ئاغام په‌پوله‌ى به‌هه‌شته" قادر سه‌رهه‌نگ ئاغاش
ته‌حه‌مولى نه‌كردو خۆى پێڕانه‌گیرا به توڕه‌یه‌كى
زۆره‌وه به كابرا به زمانى زه‌نگنانه ئه‌ڵێت:
"ده‌ك خوا روت سیاو بكا‌و ئه‌و جارێ مه‌حكه‌مه‌ى كه‌ریان
له‌گه‌ڵیدا ته‌واو نه‌كردوه چى زوو كردووته
په‌پوله‌ى به‌هه‌شت به‌خوا ده‌ساڵ له به‌ر گوناهى
كه‌ر داركارى ئه‌كه‌ن ئه‌وسا دێنه ئه‌و هه‌مو
زوڵم و زۆره‌ى قه‌رامى كردوه.. سپه باوه بیوڕه
وه قاوه‌ى خۆت گڕ ده‌و گردگى خۆت بخۆ".
|