|
مه‌جید به‌رگیر
كاتی خۆی ئاواییه‌كانی كوردستان هه‌موو ئاه‌ودان
بوو. به‌قاڵ, ناڵبه‌ند, قازان پاككه‌ره‌وه, ئاسنگه‌ر,
هه‌لاج و هه‌موو كاسبكاران به زۆری بۆكاسبى كردن
به‌ئاواییه‌كاندا ده‌گه‌ران.
مام مه‌جید خوالێیخۆشبێ چه‌رچی (عه‌تار) بوو. به‌رگیرێكی
بوو ناوی به‌رگیره‌كه‌ی بوو بوه نازناوی خۆى,
واتا پێی ئه‌وترا (مه‌جید به‌رگیر), مام مه‌جید خه‌ڵكی
خورماتوو بوو. هه‌موو دێهاته‌كانی ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه,
داوده و بناری گل مام مه‌جیدیان ده‌ناسی.
مام مه‌جید وتی: جارێكیان رێم كه‌وته ئاواییه‌كی
ئه‌م گه‌رمیانه له‌به‌رده‌م ماڵێك وه‌ستام ئافره‌تێك
كه‌خاوه‌نی ماڵه‌كه بوو, فه‌رمووی لێكردم منیش
بوومه میوانیان. ژنه چا و نانی بۆم كرد له‌كاتی
چا تێكردندا بایه‌كی لێ بووه و منیش خۆم كرده ئه‌وه‌ی
گوێم لێ نه‌بووه.
پاشان مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر خه‌رمان بوو هاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كاتی خه‌وتن هات جێگه‌یان
له‌خواره‌وه له‌پاڵی سه‌كۆكه‌یاندا بۆ من راخست,
ژن و منداڵ و مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌كۆكه خه‌وتبوون,
ژنه‌كه به‌هه‌ڵسوكه‌وتی دیار بوو كه‌سێكی گێلۆكه‌یه,
شه‌و بۆ میزكردن هه‌ڵسا, دیاره له‌بیرى چوو بوو
میوانیان هه‌یه و له‌پاڵ سه‌كۆكه خه‌وتوه. له‌ئاستی
من له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌وه دانیشت و ده‌ستی به‌میزكردن
كرد, یه‌ك جه‌وه‌نه میزی كرده سه‌ر و ملمدا
كه من له‌خوشه و بۆنی میزدا له‌خه‌و راپه‌ریم. ژنه
حاڵی بوو میوانیان هه‌یه و میزه‌كه‌ی كردوه‌ته
بانمدا.. ده‌ستی كرد به سازش كردن و وتی: ده‌ك ده‌ستم
شكێ چاوم كوێر بێ خاڵۆگیان نه‌مزانی تۆ
له‌خواره‌وه‌ی.
منیش وتم: یاخوا من كوێربم ئه‌بوایه له‌هه‌وره‌گرمه‌كه‌ی
ئێواره‌وه بمزانیایه ئه‌م شه‌و باران ده‌بێ و
ته‌ڕ ده‌بم.
|