|
مۆلیده
كابرایه‌كی لادێی خه‌ڵكی یه‌كێك له‌دێهاته‌كانی
ناوچه‌ی گه‌رمیانی خۆمان چه‌ند جارێك مۆلیده ده‌كڕێ
و خراپ ده‌بێ خۆی و ماڵ و منداڵی و خێزانه‌كه‌ی
لێی بێزار ده‌بن.
با ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێ كابرا زۆر له‌ژنه‌كه‌ی
ده‌ترسێ ژنه‌كه‌ی ئه‌مرێ پێده‌كات و ئه‌ڵی پیاوه‌كه
ده‌بێ بۆی له‌شار مۆلیده‌یه‌كی تازه بكرێ به
دوگمه كاربكات و تایه‌ی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی
ده‌شت و مالًی پێبكه‌م
پیاوه‌كه‌ش چه‌ند سه‌رێك مه‌رڕ ده‌فرۆشی و ده‌رواته
لای دوكاندارێك مۆلیده‌یه‌كی تازه ده‌كرێ به‌پاتری
و سلف كار ده‌كات و چوار تایه‌ی پێوه ده‌بێ
دوكانداره‌كه به‌كار ده‌ڵێ فڵانه دوگمه هی
پاتری و فڵانه دوگمه هی سلف لێدانه
كابرا مۆلیده‌كه ده‌كرێ و ده‌یباته‌وه بۆ ماڵه‌ڵه‌كه‌ی
له‌لادێ كابرا ئه‌و دوگمه‌ی ئاگر ده‌دات به‌مۆلیده‌كه
لێ تێكده‌چێ هه‌رچه‌ند سلف لێ ئه‌دات مۆلێده‌كه
به‌كار ناكه‌وێ, پاشان كابرا ده‌ڵی به‌خوا وابزانم
پاتریه‌كه‌ی مردووه با پاڵی پێوه بنین.
كابرا په‌تێك به‌خۆیه‌وه ده‌به‌ستی و خێزانه‌كه‌ی
پاڵ به‌مۆلیده‌كه‌وه ده‌نێ تا په‌كیان ده‌كه‌وێ
مۆلیده راده‌كێشن به‌و عه‌قڵه‌ی كار بكات.
|