|
نوكته‌ى یه‌كه‌م: عه‌ریف شه‌ریف
عه‌ریف شه‌ریف ئه‌گه‌ر چى ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵ ده‌بێ به‌ڵام تووكى
سه‌ر و ریشى هه‌مووى ره‌شه خۆى پیاوێكى بچووك و گورج و گۆڵه و
تواناى هه‌یه چه‌ندین سه‌عات به پێ بڕوات. هه‌میشه پۆشته و
شیته.. ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه نه‌یناسێت هه‌ر به چل ساڵ لێی تێ
ده‌گات. فه‌ریده‌ى خێزانیشى پیره ژنێكى ناشیرین و جگه‌ره كێشه.
رۆژێكیان به‌ره‌و بازاڕ ده‌چووم له رێگا با‌نگم كرد وتم: باوكى حه‌مه
فه‌رموو سوار به له‌گه‌ڵم. ئه‌ویش هات, بینیم ته‌راشى كردوه و جل
و به‌رگى تازه‌ى له‌به‌ردایه, گوڵاوێكى بۆن خۆشى له خۆى دابوو.
وتم: عه‌ریف وه‌ڵڵا له گه‌نجى چوارده ساڵ ئه‌چیت, توخوا چۆن ته‌بیعه‌تت
ئه‌بات كه بچیته لاى فه‌ریده‌ى خێزانت؟ له‌وه‌ڵامدا وتى: فه‌ریده؟!
به قه‌برى باوكى هه‌ردووكمان سێ ساڵه تۆ چوبێتیته لاى فه‌ریده
من نه‌چوومه.
نوكته‌ى دوه‌م: ئه‌حمه‌د موسلیم
كابرایه‌ك بوو له كفرى ناوى (ئه‌حمه‌د موسلم) بوو به‌نه‌ژاد له
جوله‌كه‌كانى كفرى بوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه ئیسرائیل, ناوى ڕاستى (اسحاق)
بوو پیاوێكى گێل بوو. هه‌ندێك خه‌ڵك له كفرى كردبویان به ئیسلام
به‌ڵام ئه‌وه‌نده بێ مێشك بوو به هه‌موو كفرى هه‌وڵى ئه‌وه‌یان
ده‌دا فێرى شه‌هاده‌تى بكه‌ن هه‌ر به‌هه‌ڵه شه‌هاده‌تى ده‌وته‌وه.
شێخ عه‌تاى تاڵه‌بانى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى (ئه‌حمه‌د موسلم)ى به
پاكه‌وان دامه‌زراندبوو. رۆژێك به شێخ عه‌تا ده‌ڵێ یاشێخ خۆت ده‌زانى
من جوله‌كه بووم و بوومه ئیسلام به‌ڵكو پاره‌م بۆ كۆ بكه‌یته‌وه
ژنێك بهێنم. شێخ عه‌تاش ده‌ڵێت: فره كارێكى باشت كردووه تا یارمه‌تیت
بده‌م بگه‌ڕێوه ســــــه‌ر نه‌ژادى خۆت ئاماده‌م لـــه‌سه‌ر
حیسابی خۆم ژنت بۆ بهێنم..
|