|
قادرم
كه‌ره‌م نوكته‌ى ئه‌م جاره‌یه
شكور حه‌مه‌ى هه‌یه‌ر
پێشه‌كى من وه‌كو موسڵمانێك مه‌به‌ستم نییه گاڵته
به ئاین بكه‌م و یاخود له به‌هاى شێخانى ته‌ریقه‌ت
و كه‌سایه‌تییه‌كانى خوالێخۆشبوو( شێخ حه‌سه‌ن قه‌ره‌چێوار)
كه‌مبكه‌مه‌وه, كه به هه‌زاره‌ها ده‌روێش و
مورشیدیان هه‌یه هه‌زاره‌ها كه‌س له‌و ته‌كییه
فێرى خوێنده‌وارى بوه پاشان خزمه‌تى گه‌ل و
نیشتیمانیان كردوه ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌مه نوكته‌یه‌كه
بۆ زاخاوى مێشك هیوادارم كه‌س به هه‌ڵه له‌یه‌كى
نه‌داته‌وه.
له رێكه‌وتى 14- 3- 2008 رێمكه‌وته ناحییه‌ى
قادر كه‌ره‌م و ته‌ماشام كرد ده‌رگاى مه‌رقه‌ده‌كه
كراوه‌یه خه‌ڵكانێك زیاره‌تیان ده‌كرد منیش وه‌كو
ده‌روێشێكى ئه‌و ته‌ریقه‌ته چوم بۆ زیاه‌رت كردن,
كه لێبومه‌وه براده‌رێك لێى پرسیم: ها كاك شكور
تۆش زیاره‌ت ده‌كه‌ى؟ له وه‌ڵامدا وتم :"قوربان
بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ى خۆ منیش موسڵمان و ده‌روێشم؟!
براده‌ره‌كه زۆر له‌وچه و بێشه‌رم بوو له ناو
خه‌ڵكه‌كه‌دا پێیوتم خۆش ده‌روێش پێكه عاره‌قه‌كه‌ى
ئَێوارانت ده‌زانێت.. منیش وتم: برا گیان ئه‌م
زاته پێش خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسم, چونكه من
منداڵ بووم دێی ره‌مه‌زان شه‌ش باو باپیرانم
هاواریان بۆ شێخ حه‌سه‌ن ده‌كرد له‌من وایه ئه‌م
له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌تره به‌خوا باوكم
ساڵى 1974 چوو بۆ حه‌ج به‌ده‌ورى ماڵى خوادا ده‌گه‌ڕا
و هاوارى ده‌كرد شێخ حه‌سه‌ن قه‌ره‌چێوار هاواره
ره‌حممان پێبكه‌یت.
|