|
له‌ساڵى حه‌فتاكاندا وه‌ستا ئه‌حمه‌د وتى قه‌لێكى نێره‌ى باشم كڕى
بوو دوو مانگ به‌خورماو گوێز خزمه‌تم ده‌كرد ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌و
بوو تواناى ڕێكردنى نه‌مابوو. ئێواره‌ى جه‌ژنى قوربان سه‌رم بڕى و
میناى خێزانم پاكى كردبوو بۆ ڕۆژى جه‌ژن ئاماده‌ى كردبوو.
سبه‌ى ڕۆژى جه‌ژن به‌یانى زوو كردبووى به چێشت و باش سوورى كردبوه‌وه.
له‌گه‌ڵ میناى خێزانم پێكه‌وه ده‌رچووین بۆ جه‌ژنه پیرۆزه له
دراوسێكانمان, زۆر ماڵى دراوسێمان خوڵكى گه‌رمى لێ كردین بۆ ئه‌وه‌ى
نانى جه‌ژنیان له‌گه‌ڵدا بخۆین هه‌موویم ڕه‌ت كرده‌وه چونكه خۆم
بۆ خواردنى (قه‌ل) ئاماده كردبوو. كه گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه, خۆم
گۆڕى و ئاماده‌ى نان خواردن بووم. مینا هاوارى لێ به‌رز بووه‌وه و
بانگى كردم: وه‌ستا ئه‌حمه‌د گۆشتى قه‌له‌كه هیچى نه‌ماوه.. خه‌ریك
بوو دڵم بوه‌ستێ. سه‌ربان و هه‌موو كون و قوژبنى حه‌وشه گه‌ڕام
هیچ ئاسه‌وارێكم به‌رچاو نه‌كه‌وت له سڵ و سوقانه‌كه‌ى زیاتر. وتم:
هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌مه ئیشى نوره‌ى كوڕمه. تومه‌ز نوره‌ى كوڕم
بردویه‌تى بۆ مه‌زه‌ى عاره‌ق خواردن. ئێواره نوره هاته‌وه
دارێكم گرته ده‌سته‌وه و به‌ربوومه وێزه‌ى. نوره له ژێر ده‌ستم
ڕاى كرد و خۆى كرد به ئاوده‌ستخانه‌كه‌دا دیسان به‌ربوومه سه‌ر و
گوێلاكى, نوره‌ش ده‌ستى بۆ قاعیده‌ى ئاو ده‌سه‌كه ده‌برد و ده‌یوت:
باوه گیان ئه‌مه (مه‌به‌ستى قاعیده‌ى ئاوده‌سه‌كه بوو) خوته‌ى
ئیمام عه‌باس بێ من نه‌مخواردووه.
|