|
خوله‌ی
خه‌لیفه و عه‌باس جه‌یران
عه‌باس جه‌یران وتی: ساڵی هه‌شتاكان من و خوله
له‌سه‌ربازی هه‌ڵهاتبووین, هه‌ریه‌كه‌مان به پاره
مۆڵه‌تی جاشایه‌تیمان كریبوو. ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه
به‌سه‌ر چوو, دووباره به‌سه‌خته نوێمان كردبۆوه
به رۆژ له‌ترسی رژێم له‌ماڵ ده‌ر نه‌ئه‌چووین,
شه‌وانه‌ش له‌ترسی پێشمه‌رگه خه‌ومان نه‌بوو..
شه‌وێكیان له‌ماڵی خوله بووین بۆ خه‌وتن چووینه
سه‌ربان, ئه‌و كات ماڵی خوله له نزیك مزگه‌وتی
خانه‌قا بوو له كفرى, له چه‌مه‌كه‌وه نزیك بوو,
زۆربه‌ى شه‌وان پێشمه‌رگه له‌و گه‌ره‌كه‌وه ئه‌هاتنه
ناو شاره‌وه. ئه‌و شه‌وه پێشمه‌رگه هێرشی كرده
سه‌ر ره‌بیه‌كانی نزیك ئیمام محه‌مه‌د له هه‌موو
لایه‌كه‌وه بووه ته‌قه.. وتم خوله بڕۆ چه‌كه‌كه‌ت
بێنه با لامان بێت, خوله وتی: عه‌باس گیان به‌خوا
من چه‌كه‌كه‌م بێ فیشه‌ك وه‌رگرتووه و هه‌موو
فیشه‌ك و مه‌خزه‌نه‌كانم داوه به‌خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی
تووشی كێشه‌یه‌ك نه‌بم به خوا كێ بێته سه‌رم یه‌كسه‌ر
پێی ئه‌ده‌م! واش قایمم كردوه تا وه‌كو به‌یانی
بۆی بگه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه..
به‌هه‌ر حاڵ تا ده‌هات ته‌قه گه‌رم ده‌بوو. خوله
له‌سه‌ربان رای كرده خواره‌وه‌و خۆی كردبووه ناو
بۆفییه‌كه‌یانه‌وه, كه ته‌قه ته‌واو بوو, منیش
هاتمه خواره‌وه به‌خێزانه‌كه‌ی خوله‌م وت: خوله
له كوێیه؟. وتی: له‌ماڵه‌وه‌یه, له‌ناو
كانتۆره‌كه خۆی حه‌شار داوه.. وتم خوله ده‌رچۆ
هیچ نه‌ماوه وه‌زعه‌كه ئارامه.. خوله هاته ده‌ره‌وه
و وتی: عه‌باس گیان جامێ ئاوی خواردنه‌وه‌م بۆ بێنه
منیش جامێ ئاوم بۆی هێنا خوله ده‌می نایه ئاوه‌كه‌وه
و هه‌مووی خوارده‌وه و پاشان وتی: راسته ئه‌وه‌ی
له‌شه‌ڕا بێ, زۆرى تینوو ئه‌بێت..
|