|
كیسه‌ڵى دوو سه‌ره‌ش
په‌یدا بوو
ئا/ هه‌رێم
سه‌نته‌رى له‌خۆگرتنى خشۆك و گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان
له ویلایه‌تى په‌نسلڤانیاى ئه‌مه‌ریكا, كیسه‌ڵێكى
دوو سه‌ره‌ى خسته ڕوو كه پێئه‌چێ دوانه بن.
به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌و
كیسه‌ڵه‌ى له ئاره‌زوومه‌ندێكى ئاژه‌ڵان كڕیوه.
وتیشى: كیسه‌ڵه‌كه له جۆرى كیسه‌ڵه سه‌وزه‌كانه,
ته‌مه‌نى دوو مانگه و دوو سه‌رى هه‌یه كه له
پێش و دواوه‌ى كیسه‌ڵه‌كه‌وه‌ن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسى ئه‌سۆشێیتدپرێس به‌رێوه‌به‌رى
سه‌نته‌ره‌كه وتویه‌تى ئه‌م جۆره كیسه‌ڵانه
ماوه‌ى 15-20 ساڵ ته‌مه‌ن ئه‌كه‌ن..
|