|
|
|
|
|
|
بریتنى سپێس خوى به خواردنه‌وه‌ى مادده كحولیه‌كانه‌وه
گرتوه!
ئا/ عه‌لى حه‌مه ساڵح
به‌پێى به‌ڵگه نامه‌كانى دادگا و له گفتوگۆى چاودێره‌كه‌ى
له‌گه‌ڵ مێرده كۆنه‌كه‌ى به‌ناوى (كێڤین فێدرلاین),
بریتنى سپێسى گۆرانیبێژ ماوه‌یه‌كه ڕاهاتوه‌و به‌شێوه‌یه‌كى
هه‌ڕه‌مه‌كى حه‌پ و ماده كحولیه‌كان ده‌خوات و ده‌خواته‌وه،بۆیه
دادگا فه‌رمانى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاند كه هه‌فته‌ى
دوو جار پشكنینى بۆ بكرێت. دادوه‌ر داواى دایك و
باوكى سپێس و مێرده‌كه‌شى ده‌كرد تاوه‌كو چاودێرى
منداڵه‌كانیان بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له به‌كارهێنانى
حه‌پ و خواردنه‌وه‌ى ماده كحولیه‌كان به‌تایبه‌تى
له‌ده‌وروبه‌رى دوو منداڵه ساواكانیان، ته‌نها
سپێس فه‌رمانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا تاوه‌كو ملكه‌چى
ئه‌وه بێت كه پشكنینى بۆ بكرێت.
دادوه‌ر سكۆت جۆردن له دادگاى باڵا ڕایگه‌یاند "به‌پێى
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه له به‌رده‌ستماندایه
بریتنى سپێس وه‌كو خویه‌ك و به به‌رده‌وامى و زۆر
جار ماده‌ى كۆنترۆڵ كردن و ماده كحولیه‌كانى به‌كارهێناوه".
ئه‌م گۆرانیبێژه له ئۆكتۆبه‌رى 2004 دا بوه‌ته
هاوسه‌رى فێدرلاین ، و له تشرینى دووه‌مى ساڵى پاردا
به‌ڵێنى دا كه ته‌ڵاقى خۆى له مێرده‌كه‌ى
وه‌ربگرێت، له 30ى حوزه‌یرانى ئه‌م ساڵیش‌دا به‌ڕه‌سمى
ته‌ڵاقنامه‌ى خۆى له مێرده‌كه‌ى وه‌رگرت. دادوه‌ر
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند كه سپێس پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا
هه‌شت كاتژمێر چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا بكرێت و چاودێرى
بكرێت، پاشان ڕاپۆرت له‌باره‌یه‌وه بنێردرێت بۆ
دادگا.
|
| |
|
| |
|
|