|
مناڵێك به كێشى 8
كیلۆگرام له‌دایك ئه‌بێت
(نادیا) دوانزه‌یه‌مین
مناڵى خێزانه‌كه‌یه‌تى و له‌ناوچه‌ى ئاڵتایى و به
نه‌شته‌رگه‌رى له دایكبوو و به‌مه‌ش ئه‌م منداڵه
ده‌بێته دوانزه‌یه‌مین مناڵى خێزانه‌كه‌ى پاش هه‌شت
خوشك و سێ برا.
دایكى نادیا ئه‌ڵێت: هه‌موومان سه‌رسام بووین له‌و
كێشه زۆره‌ى نادیا, چونكه ئێمه پاره‌ى خواردنى
تایبه‌تیمان نه‌بوه و ته‌نها خواردنى سه‌ره‌كى من
ته‌ماته و په‌تاته بوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش
كرد كه سه‌رجه‌م مناڵه‌كانى دیكه‌ى له‌كاتى له‌دایكبوونیان
كێشیان له پێنج كیلۆگرام تێنه‌په‌ڕیوه.
كتێبى گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان رایگه‌یاند:
له ساڵى 1955 مناڵێكى 10,2 كیلۆیى له ئیتالیا و
ساڵى 1979 مناڵێكى 10,8 كیلۆیى كه 11 سه‌عات دواى
له‌دایكبوونى مردوه, له كتێبه‌كه‌دا تۆمار كراون.
شایانى باسه, كێشى ئاسایى بۆ مناڵێكى تازه له‌دایكبوو
3,2 كیلۆگرامه.
|