|
خه‌ڵك
بۆ بێده‌نگن؟
ئه‌م پرسیاره هاندان نیه بۆ راپه‌ڕین، هاندان
نیه بۆ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و نه‌ڕاندن، هه‌روه‌ك
هاندان نیه بۆ كوده‌تا. به‌ڵام هاندانه بۆ قسه‌كردن،
بۆ پرسیاركردن، بۆ شڵه‌قاندنی گۆم. من ناڵێم خه‌ڵك
ته‌واو بێده‌نگن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وترێت له
ئاستی ئه‌وه‌دانیه كه ده‌كرێت و رووده‌دات. عه‌ره‌ب
واته‌نی بێده‌نگی نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندیه.
ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر له كوردستاندا هه‌یه
له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رز و نزمدا، گه‌نده‌ڵی
وه‌كو كرم داویه‌تیه جه‌سته‌ی زۆر له داموده‌زگا
حكومی و ناحكومیه‌كان، هه‌رچه‌نده له كوردستان
داموده‌زگای حكومی نیه، ده‌كرێ بڵێین داموده‌زگای
حكومه‌تی حزب. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئێستا حزبه‌كان
به‌رجه‌سته‌ی ئه‌كه‌ن شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌روا
لێی بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی
چاكسازی دروست نه‌بێت و، ئه‌گه‌ر هه‌موو ره‌خنه و
هه‌وڵوێسته‌كانمان له چوارچێوه‌ی وتار و قسه‌ی سه‌ر
لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌كان تێنه‌په‌ِێت. ئه‌و
ده‌م گه‌نده‌ڵی ده‌بێته حاڵه‌ته ئاساییه‌كه و
ده‌بێته كه‌لتوور و نه‌ریت، دوورنیه نه‌وه‌كانی
دوای خۆمان شانازی پێوه نه‌كه‌ن.
شتێكی ئاساییه ئه‌و حزبه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵی ده‌كات
گه‌نده‌ڵی بكات، له هه‌موو دونیاش وایه، بزووتنه‌وه‌ی
چاكسازی وه‌ڵامی ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستاندا رووده‌دات،
زۆر پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌ته ئاساییه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی
رووده‌دات، خه‌مساردی و بێباكی و نه‌پرسینه‌وه‌یه
له‌ته‌ره‌ف میلله‌ته‌وه‌یه، كه به‌پێی یاسا بۆی
هه‌یه داوا له په‌رله‌مان بكات ئه‌و حكومه‌ته
راگرێت و ده‌ستی پێ له كاربكێشێته‌وه. ئه‌گه‌ر
وای دانێین ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌نگی میلله‌ت
و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی میلله‌تن، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه
له‌وه‌دایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌نگی حزب و
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی حزبه‌كانن.
له هۆڵه‌ندا ژنێك سكاڵانامه‌ی داوه‌ته شاره‌وانی
له دژی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران، چونكه ئه‌و ژنه
دراوسێی سه‌رۆك وه‌زیرانه و سه‌رۆك وه‌زیران به‌بێ
ره‌زامه‌ندی ئه‌و ژنه‌ی دراوسێی له باخه‌كه‌ی
پشته‌وه كولانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ (قاز)ه‌كانی
دروست كردووه. هۆی سكاڵانامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
گوایا ئه‌و كولانه به‌رزه وا ده‌كات به‌باشی خۆر
نایدات له باخی پشته‌وه‌ی ماڵی ژنه‌كه‌ی دراوسێی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان رووده‌دات ته‌نها
كێشه‌ی كولانه‌ی قازێكیش نیه كه رێگه له خۆر
بگرێت، له كوردستان كێشه‌كه زۆر خه‌ته‌رناكه،
ئه‌وه‌ی حزبیه‌كان ده‌یكه‌ن بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
نه ئاو، نه كاره‌با، نه نان و نه‌هیچ شتێك نه‌چێته
ماڵی هیچ هاووڵاتیه‌كه‌وه، نه‌ك به‌ته‌نها یه‌ك
ماڵ.
ئه‌وه‌ی له كوردستان رووده‌دات، راگرتنی رێكه و
ده‌ورانی ژیانی سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگایه‌كه،
تاریككردنی به‌رچاوی میلله‌ته بۆ ئه‌وه‌ی چاوی
هیچ نه‌بینێت، برسیكردنێتی بۆ ئه‌وه‌ی بیر له هیچ
شتێكی تر جگه له پڕكردنی سكی نه‌كاته‌وه.
من بۆ خۆم، وای بۆ ده‌چم ئه‌وه بریتی بێت له
سیاسه‌تی برسیكردن و كوێركردن و تینوو كردن بۆ ئه‌وه‌ی
كه‌س باسی هیچی تر جگه له ئاو و كاره‌با و نان
نه‌كات، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات بمانكاته میلله‌تێكی
ده‌به‌نگ توانای بیركردنه‌وه‌ی رێك‌وپێك و هاوسه‌نگمان
نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی توانای سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنمان
نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌یدانه‌كه هه‌ر
بۆخۆیان چۆڵ بێت. باشه دوای ئه‌مه بێده‌نگی
مانای به‌چی؟؟
venusfaiq@yahoo.co.uk
|