|
بۆ نه‌ڵێین چاكسازی؟
قوباد تاڵه‌بانی له دیمانه‌كه‌یدا له رۆژنامه‌ی
ئاوێنه له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا
سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌ڵێ:
یه‌كێتی پێویستی له نوێبوونه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌هه‌مان
مه‌سه‌له ده‌ڵێ: من حه‌زناكه‌م بڵێم چاكسازی، من
به نوێكردنه‌وه‌ی ناوده‌به‌م.
له راستیدا نه‌ك به‌ته‌نها قوباد تاڵه‌بانی حه‌ساسیه‌تی
به وشه‌ی چاكسازی هه‌یه، زۆرینه‌ی كادیره باڵاكانی
ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌و وشه‌یه
ته‌نگاو ده‌بن، جه‌نابی كاك قوباد ده‌خوازێت ناوی
بنێت نوێبوونه‌وه چونكه ئه‌و وه‌كو (گه‌نجێك) ده‌خوازێت
دیاره باوه‌ڕی په‌یدا كردووه به‌وه‌ی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان چیدی به پیر و به‌ته‌مه‌نه‌كان
نابرێت به‌ڕێوه، ده‌بێت ئیتر كوڕ و منداڵی به‌رپرسه
به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌سه‌ڵات وه‌رگرن، ئه‌وه‌ش مافێكی
ره‌وای خۆیه‌تی، ئه‌گه‌رچی لادانه له پایه‌یه‌كی
ئه‌ستوور و به‌هێزی پرنسیپی دیموكراتیه‌ت به مانا
فراوانه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی حزبی و سیاسی
كوردستان به‌داخه‌وه تێگه‌یشتنی بۆی نیه..
قوباد تاڵه‌بانی نایه‌وێت ناوی بنێت (چاكسازی)
چونكه باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ناوی (چاكسازی) لێبنرێت
ئه‌و (گه‌نجانه)ی خۆیان بۆ جێگه‌ی باوكیان داناوه
نه‌میلله‌ت و نه یاسا رێگه‌یان پێناده‌ن نه
له‌شوێنی ئیستای خۆیاندا بمێننه‌وه، نه له
داهاتووشدا بۆیان هه‌یه میراتگری (به‌ته‌مه‌نه‌كان)ی
باوك و كه‌سوكاریان بن..
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه نایه‌وێت ناوی بنێت (چاكسازی)
یه‌كه‌م یه‌كێتی نیشتیمانی له هه‌موو ئه‌و
گه‌نده‌ڵیه‌ی تیا غه‌رق بووه پاك ده‌كاته‌وه،
دووه‌م پێمان ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن
با كام كێ‌و به‌رزه بیگرنه‌به‌ر.
ده‌بوو جه‌نابی وه‌كو گه‌نجێك كه له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان گه‌وره بووه، زۆر زۆر له‌وه راستگۆیانه
و شه‌فافانه‌تر قسه‌ی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكردابا،
ده‌بوو ئه‌و زۆر له‌وه له‌خۆبوردوانه‌تر و
سیاسیانه‌تر قسه‌ی له‌یه‌كێتی بكردابا، بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته نمونه‌ی گه‌نجێكی ته‌كنۆكرات، ئه‌گه‌ر
باوكیشی رێگه‌ی نه‌دات میلله‌ت داوا بكات ئه‌و وه‌كو
گه‌نجێك رۆڵ ببینێت له داهاتووی كوردستاندا..
وادیاره وانه‌كانی دیموكراتیه‌ت له‌لای حزبی و
سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان وه‌كو ده‌قه‌كانی
قورئان و حه‌دیسی نه‌به‌وی له‌لای پیاوانی ئایینی
لێهاتووه، كه رێكناكه‌ون و رای دژ و ناكۆك ده‌بیستن،
ده‌ڵێن ئێوه خراپ له ده‌قه‌كانی قورئان حاڵی ئه‌بن،
تێنه‌گه‌یشتن و خراپ لێكدانه‌وه‌تان بۆ ئه‌و ده‌قانه
وای كردووه، وه‌رن ئێمه بۆتان روونكه‌ینه‌وه.
سیاسیه‌كانیش كه باسی پرنسیپه‌كانی دیموكراتیه‌ت
و ده‌سه‌ڵات.. هتد ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن ئێوه دژ و
گێره‌شێوێنن ئێوه له‌و چه‌مكانه تێنه‌گه‌یشتوون،
وه‌رن ئێمه بۆتان باس بكه‌ین، هه‌تا چۆن به‌مدواییه
به چوارحزبه‌كه‌ی پرۆژه‌یه‌كیان خسته به‌رده‌م
ئه‌و دوو حزبه بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت، به دوو حزبه ئیسلامیه‌كه‌یان
وت: له‌گه‌ڵ دوو حزبی عیلمانی رێكه‌وتوون، له كاتێكدا
هه‌ردوو یه‌كێتی و پارتی، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی خۆی
به عیلمانی ده‌زانێت و بۆ خۆیان ره‌وایه به‌یه‌كه‌وه
رێكه‌ون، به‌ڵام كه ئه‌وانی دیكه رێكده‌كه‌ون،
به ناوی تر ناوی لێده‌نێن.. ئیدی پرۆسه‌ی چاكسازیش
به‌هه‌مان ده‌رد و به‌ڵا رۆشتووه، خه‌ریكه ناوی
بۆ ده‌گۆڕن و به‌ده‌ستیان بێت له فه‌رهه‌نگی
زماندا هه‌ڵیگرن، وه‌كو هه‌موو ئه‌و زاراوه و
وشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس گۆڕیبوونی و قه‌ده‌غه‌ی
كردبوون...
|