|
بۆ ئه‌وه‌ی
دیموكراسیه‌ت به‌ده‌ردی دیكتاتۆریه‌ت نه‌چێت
تێنه‌گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان بۆ مانا
و لێكدانه‌وه و رۆحی دیموكراسیه‌ت له‌وه‌وه
هاتوه، كه‌ئه‌وه‌ی تۆ وه‌كوو هاوڵاتی به مافێكی
سه‌ره‌تایی خۆتی ده‌زانیت، ئه‌و به مه‌ترسیه‌كی
بۆسه‌ر پێكهاته و ره‌گ و ریشه‌ی خۆیی ده‌زانێت،
ئه‌وه‌ی تۆ به مافێكی ره‌وای خۆتی ده‌زانیت وه‌كوو
هاوڵاتیه‌ك ئه‌و به‌تابوویه‌كی ترسناكی ده‌زانێت و
مافی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات به هه‌موو شێوازێك قه‌ده‌غه‌ی
بكات، ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ كه ئه‌بێت بیسراو بێت له
وڵاتێكدا كه ساڵانێكی زۆر له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت
چه‌كی هه‌ڵگرت و خه‌باتی كرد و تێكۆشا، ئه‌و جگه
له‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه نابیسێت و هیچ به‌هایه‌كی
پێنابه‌خشێت، كپیشی ده‌كات و ده‌یخنكێنێت.. له‌و
كاته‌ی كه‌تۆ هاوڵاتیه‌كی ساده و بێ مه‌ترسیت ئه‌و
خۆی كردۆته ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ر و جه‌للاد و تێڵایه‌كی
به‌ده‌سته‌وه گرتووه و خۆی كردۆته‌وه ئه‌و
هێزه خاریقه‌ی كه قابیلی ره‌خنه‌لێگرتن و رووبه‌رووبوونه‌وه
نیه..
ئالێره‌وه تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ چه‌مك
و رۆحی دیموكراسیه‌ت سه‌رچاوه ده‌گرێت، تێنه‌گه‌یشتن
ده‌بێته بیردۆز و تێگه‌یشتن ده‌بێته ئه‌فسانه و
خه‌یاڵ.. دیكتتۆریه‌ت ده‌بێته دیموكراتی و
دیموكراتی ده‌بێته تابوو و قابیلی سزا و لێپرسینه‌وه
ده‌بێت..
دیموكراسیه‌ت بریتیه له‌و بینایه‌ی ده‌بێت نهۆم
به‌نهۆم به‌رزی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و كه‌لتووره‌ی
ورده ورده دروستی بكه‌ین، ئه‌و نه‌ریته‌ی هێدی
هێدی بڵاوی بكه‌ینه‌وه. دیموكراسیه‌ت وه‌كوو تۆ‌و
وایه ده‌بێت بینێژین و پێشتر زه‌ویمان بۆ كێڵابێت،
دواتر رۆژ له‌دوای رۆژ ئاوی بده‌ین و به‌ده‌وریدا
بێین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرێت. دیموكراسیه‌ت ویسته
ده‌بێت هه‌مان بێت، فیكره ده‌بێت هه‌ڵیگرین،
ئیمان ده‌بێت باوه‌ڕمان پێی بێت..
به‌ڵام هیچی ئه‌مانه ته‌حیقی نابن كه ده‌سه‌ڵات
تێگه‌یشتنی بۆ دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه نه‌بێت،
كه‌ده‌سه‌ڵات ئه‌و هێزه‌بێت كه چنگی له
بیناقاقای دیموكراسیه‌ت گیركردبێت بیخنكێنێت.. ئه‌و
ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتێك به‌زه‌بری هێز و دژ به ویست
و خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازی
وه‌كوو ده‌ستوور به‌سه‌ر میلله‌تدا بسه‌پێنێت، ئه‌وه
مه‌ترسیترین پله‌كانی دیكتاتۆریه‌ته. مه‌ترسی و
خه‌ته‌رناكیه‌كه‌ش له‌وه‌دا نیه كه كه‌سێك
دیكتاتۆربێت، چونكه دڕنده‌ترین دیكتاتۆر كه سه‌ددام
حوسێن بوو كۆتایی و ئاقیبه‌ته‌كه‌ی هێشتا له‌بیرمان
ماوه و بینیمان به چ ده‌ردێك چوو. به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه
له‌وه‌دایه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ناوی
دیكوكراسیه‌ته‌وه ئه‌و دیكتاتۆریه‌ته ترسناكه پیاده
ده‌كات. له مانای راسته‌قینه‌ی دیموكراتیه‌ت تێنه‌گه‌یشتووه
و ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌ی كردۆته مه‌نهه‌جێكی
جێگیری به‌ڕێوه‌بردن و موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی
له‌په‌نجه‌ره‌ی دیكتاتۆریه‌ته‌وه ده‌كات و باوه‌ڕیشی
وایه یان خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و میلله‌ته‌ی
كه له زه‌بر و زه‌نگی سه‌ددام رزگاری بوو به هه‌موو
موماره‌ستاێكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رازی ده‌بێت. له
كاتێكدا ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، ئه‌و میلله‌ته‌ی
دیكتاتۆرێكی گه‌وره‌ی وه‌كوو سه‌دامی قه‌بوڵ نه‌كرد،
زۆر ئاسانه ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ی دوای سه‌ددامیش
ره‌ت بكاته‌وه و رۆژێكیش بێت به‌وانیش بڵێن نا..
بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی خه‌مخۆر
و دڵسۆز ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه به راست بڵێت راسته و
به هه‌ڵه بڵێ هه‌ڵه‌یه، به دیكتاتۆریه‌ت بڵی
دیكتاتۆریه‌ت و به دیموكراسیه‌ت بڵێ دیموكراسیه‌ته،
ده‌بێت هه‌موو چه‌مكه‌كان وه‌كوو خۆیان و به‌ناوی
خۆیانه‌وه ناوبنێت و پۆلین بكات و پیاده‌یان بكات،
ده‌نا دیموكراستیه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌یاڵی پێوه
لێده‌ده‌ین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان نایه‌وێت
لێی تێبگات به ده‌ردی دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی سه‌ددام
حوسێن ده‌چێت.. |