|
ژن و ئیسلام
و روانینێك له‌ناوه‌وه
-به‌شی یه‌ك-
له‌به‌ر رۆشنایی وتارێك به‌ناونیشانی (ژن و ئیسلام,
بینینێك له‌به‌رامبه‌ره‌وه) له نوسینی بێستون
ژاڵه‌یی و هه‌ندێ وتار و رای تری له‌و جۆره به‌مدواییه
ئه‌م چه‌ند وتاره نوسراوه..
كه قسه دێته پرسێكی وه‌كو سه‌ر فره‌ژنی، میرات
و شیه‌تی... هتد، كه باس له كایه‌ی ئینسانی
كائینێكی وه‌كو ژن ده‌كرێت و پێگه‌ی ئه‌و كائینه
له‌كۆمه‌ڵگادا له دید و بۆچوونی دینه‌وه، ده‌بێت
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ق بكه‌ین، وه‌كو خۆی. به‌هه‌موو
ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه، له زمانه‌وانی، ئینسانی و
فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
په‌روه‌رده‌یی.. هتد.. ده‌قیش مه‌به‌ستم له‌ده‌قی
قورئانه، چونكه زۆرێك له ده‌قه‌كانی حه‌دیس زۆر
به ئه‌مانه‌ته‌وه نه‌گواستراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك
مامه‌ڵه‌یه‌كی كه‌متریش له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه واتا
ته‌فسیر ده‌كه‌م، چونكه ئه‌ویش جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكی
نه‌ك به ئه‌مانه‌ته‌وه نه‌كراوه، به ئه‌مانه‌تیشه‌وه
نه‌گواستراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لێكدانه‌وه‌ی
قورئان و حه‌دیسی نه‌به‌وی لێكدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه
و ته‌واو پیاوانه‌یه، واتا به‌بێ به‌شداری ژن
كراوه، به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی تر له غیابی نیوه‌ی
كۆمه‌ڵگا و به بێبه‌شكردنی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌و
لێكدانه‌وانه كراوه، له‌سایه‌ی به‌هیچ نه‌زانینی
ژن و به‌شتكردنی ژن كراوه، بۆیه ئه‌سته‌مه بۆ
ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌و ده‌ق و لێكدانه‌وانه بایه‌خێكیان
هه‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ته وتووێژی له‌م چه‌شنه له‌به‌ینی ئێمه‌ی
به‌ناو عیلمانی و ئه‌وانی هه‌ڵگرانی بیری ئایینی‌دا
شتێكی جوان و به‌سوود و پێویسته، چونكه له كۆتاییدا
باس له‌و چه‌مكه ده‌كه‌ین كه خزاوه‌ته ناو
وردترین وردیكاری ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، ئه‌گه‌ر
قسه‌ی لێنه‌كه‌ین و وردی نه‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵینه‌وه‌شێنین
و جارێكی دیكه داینه‌ڕێژینه‌وه بێگومان و به‌ته‌ئكید
تووشی هه‌ڵاوسان و ته‌قینه‌وه ده‌بێت..
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم من خۆم به
عیلمانی نازانم، چونكه ئه‌وه‌ی ئیستا به‌ناو
عیلمانیه‌كان ده‌یكه‌ن، ته‌واو هه‌مان ئه‌و موماره‌ساته‌یه,
كه ئیسلامیه‌كان ده‌یكه‌ن، له زیادڕه‌وی و ره‌تكردنه‌وه‌ی
رای به‌رانبه‌ر و گوێ نه‌گرتن و به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه
زانین، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نه‌بێت دوژمنمه، كه ئه‌وه‌ش
هه‌مان مه‌نهه‌جی حزبی به‌عس بوو, كه هه‌موو ده‌رگاكانی
له‌سه‌ر بیری ئازاد و سه‌ربه‌ستی راده‌ربڕین
داخستبوو.. هه‌روه‌ها ته‌واو وه‌كو پێش ئه‌وانیش
هه‌ڵگرانی بیری شیوعی ده‌یانكرد، كه دواجار هیچی
له‌و فیكرانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌رزی
واقیع جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو..
دواجار راستگۆیانه ده‌ڵێم مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی
ره‌خنه له ئیسلام ده‌گرن عیلمانی بن، هه‌روه‌ك
مه‌رجیش نیه خه‌مخۆری پێگه‌ی ژن بن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا،
چونكه ئه‌گه‌ر بچیته ناو ماڵی زۆرێك له‌وانه‌وه
هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و پرنسیپانه نابینیته‌وه كه
له وتاره‌كانیاندا باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وان
ته‌واو ئه‌و راستیه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن, كه كۆمه‌ڵگای
ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی خیتاباتی و رووكه‌شبینه، به‌واتایه‌كی
تر، زیاترین قسه ده‌كه‌ن و كه‌مترین كردار به‌رجه‌سته
ده‌كه‌ن، زیاترین وێنه‌ی بیرۆكه‌كانیان له‌سه‌ر
كاغه‌ز به وشه ده‌كێشن و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
له‌سستیدا نقوم بوون.. ته‌نانه‌ت توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی
زانستیانه‌یان نیه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین
به‌رانبه‌ر به دژه‌راكانی خۆیان بوه‌ستن و به
زمانێكی زانستی و میانڕه‌و مشتومڕیان له‌گه‌ڵ
بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆرجاری دیكه‌ش كه هه‌ڵگرانی
بیری ئیسلام هیچ حوججه‌یه‌ك شك نه‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی
ره‌خنه له ئیسلام ده‌گرن به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن
كه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری بیری ئه‌وروپی و
خۆرئاواییه‌كانه‌وه تاوانباریان ده‌كه‌ن. له كاتێكدا
ئه‌وه زۆر له رستیه‌وه دووره، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه
كه له ئه‌وروپا كه‌مترین قسه ده‌كرێ و زیاترین
كردار به‌رجه‌سته ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش
به پشت به‌ستن به فكرێك یان ئه‌زمونێكی ئه‌وروپی
ره‌خنه‌یه‌ك له ئیسلام ده‌گرێت له‌وه تێگه‌یشتوه
و فێربوه رێز له رای به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بگرێت،
تێگه‌یشتوه كه كۆمه‌ڵگا ئینسانیه‌كان به
جیاوازیه‌كانیانه‌وه جوانن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین
خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌یان بگه‌یه‌نن، له كوێ یه‌ك
شێواز له را و بۆچوون، یه‌ك ئاڕاسته‌ی فیكری له
كۆمه‌ڵگادا خزمه‌ت بكات، له‌وێ تۆوه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت
به‌باشی چه‌كه‌ره ده‌كات.. له كوێش چه‌ندین را و
ئاڕاسته به‌یه‌كه‌وه به جیاوازیانه‌وه به‌هه‌شتێك
له‌سه‌ر زه‌وری بینا بكه‌ن، گوڵه‌كانی دیموكراتی
ئه‌گه‌شێنه‌وه..
كێشه‌ی بیری ئیسلام ئه‌وه‌یه له ده‌قی قورئان و
حه‌دیسی نه‌به‌وی زیاتر هیچ شتێكی دیكه شكنابه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری به‌رن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا،
له كاتێكدا ئه‌و ده‌قانه ئه‌گه‌ر خزمه‌تی كۆمه‌ڵگایان
كردبێت، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كوردی نه‌بووه و، زه‌مه‌نه‌كه‌شی
پێش زیاد له هه‌زار ساڵ بوه، بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك
بوه ئه‌و ده‌مه پێویستی به‌و پرنسیپانه بوه،
چونكه دورگه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌و كاته كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌واو دواكه‌وتوو و هه‌مه‌جی و ناشارستانی بووه،
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئیستای كۆمه‌ڵگای كوردستان، به‌به‌راوردیه‌كی
وردیش له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت
دین پێویستی به پیاچونه‌وه و لێكدانه‌وه جارێكی
دیكه گونجاندن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه
جێگه‌ی ببێته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و له‌ناو
فیكری ئیسنانیدا ته‌ئهیلی بكه‌ینه‌وه..
له نامه‌ی داهاتومدا ده‌ق
به نمونه دێته‌وه..
www.venusfaiq.com
kurdish@venusfaiq.com
|