|
ژن و ئیسلام و
روانینێك له‌ناوه‌وه
-به‌شی دوو-
ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئیستا رێگه نه‌دراوه
به‌ژن به‌شداری له لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی
قورئاندا بكات، ئه‌وه هانیدام هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كانی
قورئان بخوێنمه‌وه و دوور له عه‌قڵی پیاوانه تێ‌یان
بگه‌م و شییان بكه‌مه‌وه.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی
پیاوانه هه‌موو جارێك كایه‌ی ئینسانی ژنی دابێته
به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری عه‌قڵی خێڵ و نه‌ریته‌باوه‌كان
و به‌كه‌م زانیبێت، ئه‌وا بێگومان ده‌ڵێم لێكدانه‌وه‌ی
ژنانه كایه‌ی ئینسانی پیاو كه‌مناكاته‌وه، به‌ڵام
ئه‌شێ به‌هاكان له‌جێگه‌ی خۆیاندا دابنێت، له‌لایه‌كی
دیكه‌ش عه‌داله‌ت له لێكدانه‌وه‌یه‌كی عادیلانه‌دا
ته‌حقیق بكات.
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار تووشی شۆك و راچڵه‌كینی كردم
ئه‌م ئایه‌ته بوو: (نِسَاۆُكُمْ حَرْث ڵكُمْ
فَأْتُوا حَرْثكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ۆقَدِّمُوا
لِأَنْفُسِكُمْ ۆاتَّقُوا اللَّهَ ۆاعْڵمُوا
أَنَّكُمْ مُلاقُوهُ ۆبَشِّڕ الْمُۆْمِنِینَ) (البقره:223)
كه به‌ڕاستی ماوه‌یه‌كی زۆرم ویست بۆ ئه‌وه‌ی
له‌ژێر كاریگه‌ری ناواخن و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌رچم.
ئێمه لێره‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قێكدا ده‌كه‌ین،
له‌ڕووی زمانه‌وه، به‌ده‌ر له به‌رپرسیارێتیه
ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی ئه‌و ده‌قه،
چونكه زمان كۆڵه‌كه‌ی تێگه‌یشتنه. خۆ ئه‌گه‌ر
زمانی ئه‌ده‌بی و زانستی و ته‌نانه‌ت ئاخاوتنی هه‌ر
میلله‌تێك له‌ڕووی زانسته‌وه وه‌رگرین زۆر له نه‌ریت
و فه‌رهه‌نگی كه‌لتووری كۆمه‌ڵگای تیا ده‌بنینه‌وه.
ئیدی لێره‌دا به‌ده‌ر له كه‌شوهه‌وای ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی قورئانی تیا دابه‌زیوه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی
فه‌لسه‌فه و رۆحی ده‌قه‌كانی قورئان، له ره‌هه‌نده
زمانه‌وانیه‌كه‌یدا زۆر به ئاسانی ئه‌توانین بخوێنینه‌وه.
به‌ڵام پێش ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆیی و
عه‌داله‌ت ته‌حقیق بكه‌ین ده‌بێت دوو شتی گرنگ
بكه‌ین، ده‌بێت بیرمان بچێت كه ئێمه موسڵمانین،
دووه‌م ده‌بێت ئه‌و ده‌قه‌ی ده‌خوازین لێكی بده‌ینه‌وه
له قاڵبی پیرۆزی ده‌ریكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به
ره‌هایی ببینین و له‌ژێر كاریگه‌ری سه‌واب و عیقاب
و چاكه و خراپه وردی نه‌كه‌ینه‌وه، واتا به‌ترسه‌وه
ده‌ستی بۆ نه‌به‌ین.
ئایه‌تی 223 له سوره‌تی به‌قه‌ره كه ده‌ڵێ: (نِسَاۆُكُمْ
حَرْث ڵكُمْ فَأْتُوا حَرْثكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ
ۆقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ ۆاتَّقُوا اللَّهَ ۆاعْڵمُوا
أَنَّكُمْ مُلاقُوهُ ۆبَشِّڕ الْمُۆْمِنِینَ) (البقره:223)،
ده‌ڵێ: ژنه‌كانتان كیڵگه‌تانن، بیانكێڵن هه‌ركاتێك
ویستتان یاخود حه‌زتان كرد. به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته
پیاو سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی كه هه‌ر كاتێك بیه‌وێت
بچێته لای ژنه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵی بنوێت (واتا سێكسی
له‌گه‌ڵ بكات)، هه‌ر كاتێكیش نه‌یوسیت هه‌وه‌سی خۆیه‌تی.
ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێ له‌خوا بترسن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی
بۆ ژن تیا نیه كه له مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كوو
سێكسدا بوونه‌وه‌رێكه یه‌كسانه به پیاو له هه‌موو
روویه‌كه‌وه. هیچ باس له ویست و ئاره‌زوو و پێویستی
ژن وه‌كوو كائینێكی ئینسانی یه‌كسانی به پیاو بۆ
پێكه‌وه خه‌وتن ناكات، كه‌ی بیه‌وێت یان كه‌ی نه‌یه‌وێت
ئه‌و كاره بكات. له‌م ده‌قه‌ه‌دا ژن به پله‌ی
دوو دێت له‌ڕووی به‌ها ئینسانیه‌كه‌یه‌وه، جگه
له‌وه وه‌كوو كار لێكراو پیشانده‌درێت، سیفه‌تی
بكه‌ری نه‌دراوه‌تێ، كه دیوه‌كه‌ی تری بێئیراده‌كردنی
ژن و نزمڕاگرتنی به‌های مرۆڤایه‌تی و پێداویستیه‌كانیه‌تی..
هه‌ڵبه‌ته له‌هه‌موو ده‌قێكدا بڕگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه
و، بڕگه‌ی تر هه‌یه كه به پله‌یه‌كی كه‌متر دێت
له‌دوای بڕگه سه‌ره‌كیه‌كه، ئه‌وه‌شی ئه‌م ئایه‌ته
ده‌خوێنێته‌وه به‌شی سه‌ره‌تاكه‌ی كه مه‌به‌ست و
كرۆكی مانا و مه‌به‌سته له دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته
ده‌بینێـه‌وه. زۆر له‌وانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌یان لێكداوه‌ته‌وه
ده‌ڵێن گوایا له ئایه‌ته‌كه‌دا داوا له پیاو
كراوه (بالمعروف) واتا به ئینسافه‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بكات، واتا به خۆشه‌ویستی
بچێته لای، چونكه ژنی به خاك شوبهاندووه كه
ئه‌و ئاوه‌ی تێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ساڵحی لێ
ببێته‌وه.. به‌ڵام نه‌به چاك و نه به خراپ
باسی له هیچ ویست و ئاره‌زویه‌كی ژنی نه‌كرده‌وه
له‌و پرۆه‌یه‌دا، یاسایه‌كیش كه به‌ته‌نها سه‌رداری
و به‌رزی پیاو بپارێزێت و به‌ته‌نها باس له ویست
و خواستی پیاو بكات هیچ جۆرێك له جۆره‌كانی
عه‌داله‌ت ته‌حقیق ناكات.. به‌ڵكوو ئه‌و كاته‌ی كه
پیاوه‌كه ویستی بچێته لای ژنه‌كه‌ی ژنه‌كه له
بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا بوو كه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ
پیاوه‌كه بنوێت و به واجیبی ژن و مێردایه‌تی هه‌ستێت؟
به‌ڵكوو پێش ئه‌و پێكه‌وه خه‌وتنه پیاوه‌كه
قسه‌ی ناشرینی به ژنه‌كه وتبێت، یان لێیدابێت و
سوكایه‌تی پێكردبێت، كه وای له ژنه‌كه كردبێت
نه‌توانێت بچێته لای پیاوه‌كه؟ بۆ ئه‌وه‌ش حه‌دیسێكی
نه‌به‌وه‌ی هه‌یه كه ژنی هێنده‌ی تر سووك و پاسیڤ
و بێده‌سه‌ڵات كردووه و ده‌یكاته ملكه‌چ و گوێ ڕایه‌ڵی
مێرده‌كه‌ی كه ده‌ڵێت:: "اذا باتت المرأه
هاجرة فراش زوجها لعنتها الملائكه حتى ترجع."
حديث رسول الله صلى الله علیه وسلم فی الصحیحین...
--ماویه‌تی--
www.venusfaiq.com
kurdish@venusfaiq.com
|