|
ژن و ئیسلام
و روانینێكی له قوڵه‌وه
به‌شی سێيه‌م
ئه‌گه‌ر رۆحی دینی ئیسلام له‌رێگه‌ی قورئانه‌وه
بخۆێنینه‌وه و خودی قورئان وه‌كوو ده‌ستورێكی ژیانیی
ناو كۆمه‌ڵگا ببینین، پرسیارێكی جه‌وهه‌ری و له
هه‌مان كاتدا گه‌لێك ساده هه‌یه كه ده‌بێت بیكه‌ین،
ئه‌مه‌یه: ئایا دینی ئیسلام چ بنه‌مایه‌كی یاسایی
و مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی بۆ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو
راخستووه؟
رۆژانه ره‌خنه و گله‌یی و گازنده له یاساكانی
سه‌ر زه‌وی ده‌كرێت به ئامانجی دوباره داڕشتنه‌وه‌یان
به‌مه‌به‌ستی زیاتر گونجاندنیان له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنه‌كان له‌ڕووی فسیۆلۆژی و فیكری و
فه‌لسه‌فی له هزر و بیركردنه‌وه كه پشتی به
پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنه‌لۆژی و جیهانبینی
مرۆڤ به‌ستووه. ئیدی ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و
ته‌نانه‌ت حه‌دیسی نه‌به‌ویش له قاڵبه پیرۆزیه‌كه‌ی
داماڵین و ته‌نها وه‌كوو ده‌قێكی یاسایی و ده‌ستووری
رووت سه‌یر بكه‌ین كه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
هاتووه ده‌بێت چه‌مكی گۆڕڕان له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رده‌وام
له تازه‌بونه‌وه‌دا بێت و چالاكانه رۆحی ئه‌و
یاسایانه‌مان به پێوه‌ره سه‌رده‌می و پێشكه‌وتووه‌كان
بۆ نوێبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م به‌ركه‌وتن
و راچڵه‌كین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌خت روونه‌دات..
هه‌ڵبه‌ته به‌ده‌ر له هه‌موو ره‌خنه و ناته‌باییه‌كی
فیكری له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی كه له دووتوێی
قورئاندا هاتووه، دینی ئیسلام بۆخۆی قیمه‌ت و به‌هایه‌كی
مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی خۆی هه‌یه و بۆ ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی كه قورئانی تێداهاتووه قووڵی و ره‌هه‌ندێكی
مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتووه. به‌ڵام
هه‌روه‌ك هه‌موو شتێك له‌م دونیایه‌دا به ماددی
ومه‌عنه‌ویه‌وه، هه‌م له‌گۆڕان و پێشكه‌وتندان،
جگه له‌وه‌ش هه‌موو پرنسیپه‌كان به ئه‌خلاقی و
مرۆڤایه‌تی و هه‌موو به‌هاكانیش به مه‌عریفی و
فه‌لسه‌فیشه‌وه له كۆتاییدا رێژه‌یین و، دواتر
له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی و له‌ده‌مێكه‌وه
بۆ ده‌مێكی دی و له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی
دیكه‌ی ئه‌م دونیایه ده‌گۆڕدرێت، ئیدی به‌و پێیه‌ش
هیچ شتێك، چه‌مكێك و پرنسیپێك به وه‌ستاوی و نه‌گۆڕ
نامێنێته‌وه و هه‌موو دواجار به‌رده‌وام گۆڕانیان
به‌سه‌ردا دێت.
نمونه‌ی ئایه‌تی 11ی سوره‌تی نیسا‌ء ئه‌هێنمه‌وه
كه‌ده‌ڵێت: { ۆإِن كَانُواْ إِخْۆه‌ً رِّجَالاً
ۆنِسَاء فَلِلذكَڕ مِثلُ حَظ الأُنثێیْنِ
یُبَیِّنُ اللهُ ڵكُمْ أَن تَضلُّواْ ۆاللهُ
بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ } ئه‌گه‌رچی پێش ئه‌وه‌ش
ده‌ڵێت: { لِّلرِّجَالِ نَصیِبٌ مِّمَّا تَرَكَ
الْۆالِدَانِ ۆالأَقْرَبُونَ ۆلِلنِّسَاء نَصِیبٌ
مِّمَّا تَرَكَ الْۆالِدَانِ ۆالأَقْرَبُونَ
مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كثر نَصِیباً
مَّفْرُوضاً } به‌ڵام هێشتا ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز
بۆ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو نابینیته‌وه.
به‌هه‌موو پێوانه‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه مرۆڤ كه
دركی به گرنگی دانانی یاسا و رێساكان كردووه له
ژیانیدا، بۆ ئه‌وه‌بووه كه ژیانی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا
رێك بخات و بنه‌مایه‌كی سروشتی و ته‌ندروست داڕێژێت
بۆ شێوازی پێكه‌وه ژیان و به‌ستراوی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا،
به ئامانجی ئه‌وه‌ی زیاترین بڕ له عه‌داله‌ت و
یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌سته‌به‌ر بكات و،
سنوور بۆ دیارده خراپ و ترسناك و كوشنده‌كان دابنێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌و بكه‌ین به‌ركه‌وتن
و روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت رووده‌دات، له‌نێوان
نۆرم و پرنسیپه‌كانی ئیستای هزری مرۆڤایه‌تی كه
باوه‌ڕی ته‌واوی به یه‌كسانی ژن و پیاو هه‌یه،
كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانیت رێگه له كاردانه‌وه‌یه‌كی
هه‌ڕه‌مه‌كی و دواجار عه‌شوائی بگریت كه ده‌رئه‌نجام
هه‌ستێكی سه‌خت به نه‌مانی تاڵه ده‌زوویه‌ك له
ئومێدی پێكه‌وه ژیانێكی ته‌ندرست و لێكتێگه‌یشتن
له نێوان ژن و پیاو له‌لایه‌ك و هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی
بیری دینی توندڕه‌و و هه‌ڵگرانی بیری پێشكه‌وتووخواز
بهێڵێته‌وه.
...ماویه‌تی... |