|
كه‌لتووری
ده‌به‌نگی
یه‌كێ له‌و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه هه‌تا
ئیستا هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ نادۆزمه‌وه ئه‌وه‌یه
ئایا بۆچی ئیستاش له كۆمه‌ڵگای كوردستان پیاو هه‌ن
ده‌ست نابه‌ن ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژن بكه‌ن؟ كه ئه‌وه
یه‌كێكه له هێما هه‌ره ساده و ساكاره‌كانی
نیشانه‌ی سروشتێكی شارستانیه..
ئه‌و ده‌می تۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له ناوه‌ندێكی
نوێ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت , به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
له كولتوور و نه‌ریتی ئه‌و ناوه‌نده نوێیه ده‌خۆیته‌وه
، چ جای یازده ساڵی تیا به‌ریته سه‌ر.. ئینجا كه
له‌و ناوه‌نده‌وه دێیته‌وه ناوه‌نده‌كه‌ی
تیابوویت ، ئه‌وجا ده‌زانیت كه زۆر نه‌ریت هه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند نابه‌جێ و هه‌ڵه‌ن ، كه‌چی
هه‌ر له منداڵیه‌وه وا گۆشكراوین كه ئه‌وه
راسته‌كه‌یه ، به‌و نه‌ریتانه گۆشكراوین كه
خزمه‌تی دواكه‌وتووی و جه‌هاله‌ت و نه‌فامی كۆمه‌ڵگا
ده‌كات.. كه وتوویانه كچ كه قسه ده‌كات نابێت
سه‌ر به‌رز بكاته‌وه ، نابێت ده‌نگی به‌رز بێت ،
نابێت زۆر پێبكه‌نێت.. ژنێكی دراوسێمان هه‌بوو ده‌یگوت
نابێت ژن ددانی ده‌ركه‌وێت.. ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی
ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵی زۆر دواكه‌تووی خێڵه‌كی و
عه‌شایه‌ریه..
بۆ نمونه هاوینی ئه‌مساڵ كه گه‌ڕامه‌وه بۆ
كوردستان ، باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كۆمه‌ڵگا هه‌بێت
هێند بتوانێت له جێگای خۆیدا بچه‌قێت له زۆر
رووه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌جیهانیبوون
و وڵابوونی ده‌رگاكانی به‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه..
ئه‌گه‌ر بچیته هه‌ر ماڵێكه‌وه به ژماره‌ی ئه‌ندامانی
ماڵه‌كه ئامێری مۆبایلی ته‌له‌فۆن هه‌یه ،
جوانترین ئۆتۆمۆبیل له‌به‌ر ده‌رگا راگیراوه ، كه
ئه‌وه شتێكی دڵخۆشكه‌ره ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه
خه‌ڵك توانای كڕینی هه‌یه.. جگه‌له‌وه زۆربه‌ی
زۆری ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كێشه‌ی كاره‌با ،
ئینته‌رنێتیان هه‌یه.. كه‌چی كه به میوانی ده‌چیت
بۆ هه‌ر كوێیه‌ك ، هیچ پیاوێك ته‌وقه له‌گه‌ڵ
ژنێكی تر ناكات ، كه داشده‌نیشن ، به تیله‌ی چاو
سه‌یری ژنه‌كان ده‌كه‌ن و چاوبازی ده‌كه‌ن و ده‌ست
ده‌هێنن به سمێڵیاندا..
ئه‌و دواكه‌وتووییه له عه‌قڵ و هه‌ڵسوكه‌وتدا
هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و هێرشی
ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و جیهانبینیه یه‌كناگرێته‌وه..
ئیتر هه‌ر له ته‌وقه‌یه‌كه‌وه بیگره هه‌تا ده‌گاته
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژنێك له‌سه‌ر جاده قاچی هه‌ڵنووتێ
و بكه‌وێ به ده‌مان.. باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س بچێت ده‌ستی
بداتێ ، ده‌ڵێن ژنه كه‌وتووه ، كه‌چی هه‌رهه‌موو
خواخوایه‌تی ته‌نووره‌كه‌ی كه‌مێ لاچێ و سه‌یری
رانه‌كانی ژنه‌كه بكه‌ن..
به‌م قسانه به‌راورد له مابه‌ینی ناوه‌ندێكی وه‌كوو
ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگای كوردستان ناكه‌م ، چونكه
هیچ روویه‌كی به‌راورد نیه ، به‌ڵام به‌راورد له
مابه‌ینی ئه‌و هه‌موو شۆڕشی زانیاری و پێشكه‌وتنی
ته‌كنه‌لۆژی و ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیله كه‌شخه و
جوانانه ده‌كه‌م و، ده‌پرسم داخوا هۆی چیه
عه‌قڵه‌كان وا به‌و شێوه‌یه سه‌رسه‌ختانه نایانه‌وێت
پێشكه‌ون..
ئه‌و ده‌می كولتوور ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م زۆر
شت له كۆمه‌ڵگادا ، بۆ نمونه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م
ئه‌وه‌ی ژن بوێرێ و هه‌نگاو بنێت و به‌شدار بێت
له دروستكردن و بیناكردنی كۆمه‌ڵگادا.. ئه‌و كه‌لتووره‌ی
كه ده‌شێ ناوی بنێین كه‌لتووری ده‌به‌نگی ، ئه‌و
كه‌لتووره‌ی رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ناسه‌دانی كۆمه‌ڵگا
و به‌روپێشچوونی.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی باوه‌ڕم وایه
كولتوور ده‌سكردی مرۆڤ خۆیه‌تی، به‌واتای ئه‌وه‌ی
كولتوور بۆ خۆی بریتیه له كۆمه‌ڵی هه‌ڵسوكه‌وت و
مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كان له به‌ینی خۆیاندا ، كه له
كۆتاییدا ئه‌وه دروست ده‌كات كه پێی ده‌ڵێین نه‌ریت
و كولتوور ، كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه
بده‌ن خۆیان چاك بكه‌ن ، ئه‌وه بۆخۆی كه‌لتووره‌كه
چاك ده‌بێت.. ئیستاش خه‌ڵك هه‌ن ده‌ڵێن ده‌ڵێن ئه‌وه
نه‌ریته ناكرێ بیگۆڕیت ، له كاتێكدا نه‌ریت ده‌سكردی
مرۆڤ خۆیه‌تی ، كه‌واته ته‌حسڵ حاسڵ ئه‌و مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه قابیلی گۆڕان نیه ، كه
مرۆڤی قابیلی گۆڕان نه‌بوو ، ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
له‌وه ده‌چێت به‌سه‌ر ئاوێكی مه‌نگه‌وه بێت ، كه
باجه‌كه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌یده‌ن ،
چونكه میراتیه‌كی كولتووری بۆگه‌ن و ده‌به‌نگیان
بۆ به‌جێده‌مێنێت..
|