|
كوشتنی
ژن تیرۆریستیه
بڕێك هه‌ڕه‌شه و بڕێك زیاتر خۆشه‌ویستی
ڤینۆس فایه‌ق
وه‌زیری كۆچ و گونجاندنی پێشووی هۆڵه‌ندی خاتوو
ریتا فیردۆنك، كه هه‌رچه‌نده به‌وه ناسراوه كه‌وا
زۆر دژی بیانیه‌كانه له هۆڵه‌ندا، به‌ڵام ئه‌و
خانمه دژی مافه‌كانی مرۆڤ نه‌بووه، زۆر داكۆكی
له ماف و ئازادیه‌كانی تاكی ناو كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی
كردووه، به ژن و پیاوه‌وه، به هۆڵه‌ندی و
بیانیه‌وه. ساڵی 2006 هه‌ڕشه‌ی له‌و پیاوانه كرد
كه له ژنه‌كانیان ئه‌ده‌ن به بیانووی وه‌كوو (شه‌ره‌ف)و،
به تیرۆریست ناوی بردن. هه‌روه‌ها داوای كرد كه
هه‌ر پیاوێكی بیانی ژنه‌كه‌ی به بیانووی (شه‌ره‌ف)
بكوژێت له هۆڵه‌ندا ده‌رده‌كرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ریتا فیردۆنك، جگه له‌وه‌ی هه‌نگاوێكی
گه‌لێ ئازایانه‌یه، لایه‌نێكی نموونه‌ییشی هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی ئازایانه‌یه له
ژنێكه‌وه، كه ئێمه واراهاتووین، كه ژن ته‌ره‌فه
بێهێزه‌كه‌ی هاوسه‌نگی ژیانه، هه‌تا ئیستاش كۆمه‌ڵگای
ئێمه ژن وا په‌روه‌رده ده‌كات، كه بڕیار و هه‌ڕه‌شه‌كان
له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌رده‌چن، ژن ته‌نها بۆی هه‌یه
رازی بێت. ئه‌گه‌ر ژنێكیش له پله‌یه‌كی به‌رزدا
بوو بۆی نیه بڕیار و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌ركات..
كه‌واته گرفته‌كه جگه له‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگایه،
بوێریشه. ئێمه پێویستمان به بڕێكی تر بوێریه،
به‌ڵام ده‌بێت پێش ئه‌وه ره‌گه‌زی خۆمان زۆر خۆش
بوێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا له‌خۆمدا ژنێتیم خۆش
بوێت، ده‌بێت له هه‌موو ژنه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مدا
ژنێتیم خۆش بوێت. چونكه تۆ كه داوای مافێك بۆ
خۆت ده‌كه‌یت، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای
هه‌مان ماف و زیاتر بۆ ژنه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاكه‌ت
ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كات به‌رجه‌سته ده‌بێت كه
خۆت وه‌كوو ژن و هه‌موو ژنه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو
ره‌گه‌زی ژن و وه‌كوو ئاده‌میزاد خۆش بوێت، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانیت بوێر بیت و هه‌ڕه‌شه له پیاو بكه‌یت..
ژن له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كانی وه‌كوو كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا ده‌بێت فێربێت هه‌ڕه‌شه بكات، چونكه خۆی
له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردندایه. هه‌روه‌ك
وه‌ڵامی سیسته‌می زوڵم و ئاگر و ئاسنی دیكتاتۆریه‌ت
راپه‌ڕین و شۆڕشه، به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی زوڵم
و هه‌وڵه‌كانی پیاو بۆ له‌ناوبردنی ژن هه‌ستان و
دنگ به‌رزكردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه. نابێت ئه‌و چه‌كانه‌ی
ژن به‌كاری ده‌هێنێت له چه‌كه‌كانی پیاو لاوازتر
و بێهێزتر بن، ده‌بێت بگه‌ڕێت بۆ چه‌كی هه‌ر نه‌بێت
له ئاستی هێز و توانانی چه‌كه‌كانی پیاودا بێت،
ئه‌گه‌ر بكوژتر نه‌بن.
ئێمه پێویستمان به ژنێكه له قورسایی به‌نازیربۆتۆدا،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌گژ سه‌رسه‌ختی و دڵڕه‌قی پیاوانی
كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا بچێته‌وه،
نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئازادیه‌كانی
ژنه‌وه هه‌یه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به به‌شداری ژن هه‌یه له هه‌موو بوره‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
چونكه ژن ده‌بێت له‌هه‌موو بواره‌كاندا ئاماده‌گی
هه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ
پیاو.
www.venusfaiq.com
|