|
نووسین..
ره‌خنه‌گرتن .. درۆكردن
ڤینۆس فایه‌ق
ئه‌و ده‌می ده‌ستم به
نووسینی ئه‌م گۆشه‌یه كرد ، بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه
هه‌موو جارێك له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه بنووسم ،
چونكه بۆخۆم نه سیاسیم ، نه له سیاسه‌ت تێده‌گه‌م
، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم هه‌مووی سه‌رنج و تێبینی رۆژنامه‌وانی
ساده‌ی خۆمه كه هه‌وڵ ده‌ده‌م به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان تۆمارین بكه‌م..
نووسین له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه زۆر ئاسان نیه ،
هه‌رچه‌نده كورد هه‌موو ژیانی بووه‌ته زنجیره‌یه‌ك
له سیاسه‌ت و گۆڕانكاری و هه‌ڵبه‌زودابه‌زی
سیاسی.. هه‌روه‌ك مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی
حزبین سیاسی بن ، به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌رج نیه هه‌موو
ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن له سیاسه‌ت تێگه‌یشتبن..
مه‌رج ئه‌وه‌یه وردبین بین له هه‌ڵسه‌نگاندنی
رووداوه‌كان و وردكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌یان..
ئه‌گه‌ر به وردی له‌و نووسینانه بڕوانین كه
رۆژانه بڵاوده‌بنه‌وه ده‌بینین هه‌رهه‌مووی به
شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر خانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی
سیاسی.. ده‌كرێ هه‌رهه‌مووشیان له كۆتاییدا له
خانه‌ی ره‌خنه‌دا پۆلین بكرێن.. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت
هیچی لێكدانه‌وه نیه به هێندی ئه‌وه‌نده‌ی
ره‌خنه‌یه ، له شیعره‌وه بیگره هه‌تا ده‌گاته
رۆمان ، په‌خشان و وتار و ریپۆرتاژ و دیمانه‌كان...هتد
هه‌رهه‌مووی ره‌خنه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی.. هه‌رهه‌موو
بواره‌كانی ئیبداع و داهێنان و تازه‌گه‌ری له هه‌موو
مه‌یدانه‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانست و سیاسه‌ت
و ته‌نانه‌ت دین ، هه‌رهه‌مووی بووه‌ته ره‌خنه
له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تمه‌داره‌كان.. هه‌رهه‌مووی
له خاڵێكدا له‌گه‌ڵ خه‌له‌ل و نابه‌جێیی و ناته‌واوی
و شه‌له‌لی ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا یه‌ك ئه‌گرێته‌وه..
نووسه‌ری میانڕه‌و و مولته‌زیم و بێلایه‌ن به ده‌گمه‌ن
ماوه په‌نای بۆ به‌ریت بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی رۆژنامه‌وانی..
له باسكردنی بواری په‌روه‌رده ، خوێندن (سه‌ره‌تایی
، ناوه‌ندی و باڵا..هتد) ، بواره‌كانی تایبه‌ت به
گه‌نج ، ژنان ، منداڵان ، پیشه‌سازی...هتد هه‌رهه‌مووی
بوونه‌ته بابه‌ت بۆ ره‌خنه‌گرتن و په‌رده هه‌ڵماڵین
و سنگكوتان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی..
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه نووسه‌رێك كه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی داده‌نێت بنووسێت ، ئه‌و ده‌مه
ئیبداع و داهێنان ئه‌كات كه هه‌موو ئامراز و پێداویستیه‌كانی
ئیبداعێكی سروشتی بۆ دابین بووبێت.. چونكه هه‌موو
به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كانیش ده‌رهاویشته
و به‌رهه‌می ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری
و سیاسیه‌یه كه هه‌موو تاكێكی تیا ئه‌ژی به
هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه
هه‌رهه‌موو بوونه‌ته بوونه‌وه‌رێكی ره‌خنه‌گر له
سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئیستای
كوردستان..
ئه‌و ده‌مه مرۆڤ به ئاسایی ئه‌توانێت بیربكاته‌وه
، كه به ئاسایی بژی ، كه به نائاسایی بژیت ،
به ناسایی بیرده‌كه‌یته‌وه ، وتارێكی نائاسایی
ئه‌نووسیت ، ئه‌ده‌بێك و هونه‌رێكی نائاسایی به‌رهه‌م
ده‌هێنیت..
بۆخۆم زۆر جار ده‌گه‌ڕێم به‌دوای بابه‌تێكی مولته‌زیم
و میانڕه‌و كه باس له مه‌سه‌له‌یكی ئاسایی بكات
، نایدۆزمه‌وه ، چونكه له كۆتاییدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه
سه‌ر هه‌مان خاڵ ، هه‌مان ئیشكالیه‌ت كه هه‌رهه‌موومان
تیا غه‌رق بووین.. به ئێمه‌شه‌وه كه له‌ده‌وره‌ی
كوردستان ئه‌ژین,, كێشه‌كه‌ش له‌و هه‌موو نووسینه‌دا
نیه كه ده‌نووسرێن ، به‌ڵكوو له‌و هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌یه
كه هه‌رهه‌مووی یه‌كێ له حزبه‌كان ، یان حزبیه‌ك
، یان كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌حزبێك یان به‌رپرسێكی
حكومی له‌پشته‌وه‌یه ، بڵاوكراوه‌یه‌كی بۆ
بۆڵه‌بۆڵ و پرته‌وبۆڵه و شه‌ره‌جنێو خستۆته به‌رده‌ست
نووسه‌ر و خوێنه‌ران ، هه‌ر سیاسی و حزبیه‌كانیشن
رۆژانه نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووسه‌كان بۆ به‌رده‌م
دادگا په‌لكێش ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی ئازادی
راده‌ربڕین..
نووسینه‌كانیش له زۆریاندا وه‌كوو (درۆ)یان لێهاتووه
، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن ، درۆ بكه ، درۆ بكه ، هه‌تا
باوه‌ڕت پێده‌كه‌ن.. ده‌بێت بڵێن بنووسه ، بنووسه
، هه‌تا ده‌خوێندرێته‌وه و كاری پێده‌كرێ..
venusfaiq@gmail.com
|